riklam

قوباد تاڵه‌بانی جیاواز ده‌ركه‌وت

هەمەرەنگ 01:05 PM - 2018-06-17
.

.

قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كان جیاواز ده‌ركه‌وت .

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازێكردنی له‌ یاریزانێكی هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كان وێنه‌یه‌كی جیاواز پێكه‌وه‌ ده‌گرن و وه‌ك یاریزانێكی هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كان خۆیان نمایش ده‌كه‌ن .

هیمداد عه‌لی، یاریزانی هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كان پاش به‌ده‌ستهێنانی میدالیایه‌كی زێرو به‌شداریكردنی له‌چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی ده‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی به‌رز نرخێنرا .

هیمداد ئاشكرایكرد، قوباد تاڵه‌بانی پێی راگه‌یاندووه‌ پاڵپشتی ته‌واوی ده‌بێت تاوه‌كو له‌ وه‌رزش كردن به‌رده‌وام بێت و هه‌نگاوی زیاتر بنێت .
ئه‌و یاریزانه‌ وتیشی ، ئه‌و به‌لێن و پاڵپشتییه‌ ئومێدێكی زیاتری پێداوم كه‌ له‌ نزیكترین ده‌رفه‌ت مه‌شقه‌كانم چڕتربكه‌مه‌وه‌ تاوه‌كو بتوانم ئه‌نجامی گه‌وره‌تر ده‌سته‌به‌ر بكه‌م .


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket