riklam

گه‌نجێكی كوردو گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب خنكان

کوردستان 12:48 PM - 2018-06-17
.

.

له‌كاتی رزگاركردنی ژنێكی به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌ گه‌شتیاربووه‌ له‌ئاوێكی ره‌واندز، گه‌نجێكی كورد گیانله‌ده‌ستدا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 17-6-2018 ژماره‌یه‌ك خێزانی به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران روویان له‌ ده‌ڤه‌ری ره‌واندز كردبوو، یه‌كێك له‌ گه‌شتیاره‌كان كه‌ ژن بووه‌ چوه‌ته‌ نزیك ئاوه‌كێكه‌وه‌و پێی هه‌ڵخلیسكاوه‌و كه‌وتوه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌و كاتێك گه‌نجێكی كوردیش ده‌یه‌وێت ژیانی رزگار كات، به‌ڵام هه‌ردوو كیان خنكان.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia گه‌نجه‌ كورده‌كه‌ ناوی ( جه‌بار عوسمان ) ه‌ له‌كاتێكدا له‌ھه‌وڵی ڕزگاركردنی ژنێكی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بووه‌ به‌ناوی ( زه‌ھرا ھاشم ) ھه‌ردوكیان له‌ ئاوی برسیرین دا له‌ ده‌ڤه‌ری ره‌واندز خنكاون.

PUKmedia تایبه‌ت

به‌سوپاسه‌وه‌ وێنه‌كه‌ له‌ په‌یجی كاروان خۆشناو وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket