riklam

ئاگر له‌كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان 11:51 AM - 2018-06-17
.

.

ئاگرێك له‌ كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌وێته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانیش ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی ئه‌مڕۆ 17-6-2018 به‌هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌ پوش و په‌ڵاشی ناو كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێــــــمانی نزیك به‌شـــــه‌ ناوخۆیـــــــی كچان كه‌وته‌وه‌و بنكه‌ی شــــه‌هید كاردۆش له‌ به‌رگری شارستانی سلێمانی بێ زیانی گیانی ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد.

له‌ ئێستا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌ پوش و په‌ڵاش به‌ره‌و زه‌ردبوون و وشكبوون ده‌چێت و ئه‌گه‌ر له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا خێرا كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رووبه‌رێكی فراوان ده‌گرێته‌وه‌و زیان به‌ ناوچه‌كه‌ و سروشت ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگری شارستانی سلێمانیش داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی سه‌ریران و گه‌شته‌كانیان دڵنیا ببنه‌وه‌ له‌ كۆژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی كه‌ ده‌یكه‌نه‌وه‌ تا زیان به‌ سروشتی كوردستان نه‌گات و هه‌موو لایه‌ك به‌ دووربن له‌ رووداوی نه‌خوازراو.


PUKmedia راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket