riklam

ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ته‌نها 13 رۆژی ماوه‌

عیراق 11:18 AM - 2018-06-17
.

.

به‌پێی ده‌ستوور رۆژی 30-6-2018 ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عیراق كۆتایی دێت و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراقیش ده‌ڵێت، تا ئه‌و واده‌یه‌ دادگای فیدراڵی كێشه‌كان یه‌كلا نه‌كاته‌وه‌، حكومه‌ت و په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی نامێنێت.

د.بێستون قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژ 30-6-2018 كۆتا رۆژی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عیراقه‌و چواوه‌ڕوانیش ناكرێت تا ئه‌و وایه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت.

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند یاسایه‌كی به‌ ناده‌ستووری ده‌ركرد له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ لای دادگای فیدراڵی تانه‌مان له‌و یاسایانه‌ داوه‌، به‌تایبه‌ت هه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ لای ئێمه‌ جێی قبوڵكردن نیه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پێش ئه‌و واده‌یه‌ دادگای فیدراڵی به‌تانه‌كاندا بچێته‌وه‌و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات، تا عیراق نه‌كه‌وێته‌ فه‌راغی ده‌ستوورییه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ده‌ستووردا باس له‌ درێژكردنه‌وه‌ یان به‌رده‌وامیی خوله‌كانی په‌رله‌مان له‌دوای واده‌ی خۆی نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ر تا 30-6 هه‌وڵی دروستبوونی په‌رله‌مانی نوێی و حكومه‌تی نوێی عیراق نه‌درێت، ئه‌وا عیراق فه‌راغی ده‌ستووری بۆ دروستده‌بێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket