riklam

گه‌شتیارێكی زۆر رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌

کوردستان 10:54 AM - 2018-06-17
.

.

به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ گه‌شتیارێكی زۆری بیانی و ناوخۆیی روو له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ئاسایشی ته‌واویان بۆ گه‌شتیاران فه‌راهه‌م كردوه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 50 هه‌زار گه‌شتیار رووی له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای سلێمانی كردوه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسیش له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودان تا ئاسایشی زیاتر بۆ گه‌شتیاران فه‌راهه‌م بكه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانیش ته‌نها له‌ یه‌ك رۆژ جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا نزكه‌ی 40 هه‌زار گه‌شتیار رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و بێگومان رۆژانه‌ش رێژكه‌ روو له‌ زیادبوونه‌.

جه‌ژنی ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، زیاتر دانیشتوانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقن و رێژه‌یه‌كی كه‌متر گه‌شتیارانی ئێران روویان له‌ هه‌رێم كردوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دانانی رسومات له‌سه‌ر گه‌شتیاران له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌و هه‌روه‌ها نزم بوونه‌وه‌ی ئاستی تمه‌نی ئێرانی به‌ به‌راوورد به‌ دیناری عیراقی و دۆلار.



PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket