riklam

پرۆسه‌ی ده‌نگدانی توركیا له‌ عیراق و هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت

جیهان 09:50 AM - 2018-06-17
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بۆ ئه‌و هاووڵاتیه‌ توركانه‌ی كه‌له‌ عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ نیشته‌جێن ده‌ستیپێكردوه‌و بڕیاریشه‌ له‌ سه‌عات 9 به‌یانی تا سه‌عات 9 ی شه‌و به‌رده‌وامبێت.

ئه‌مڕۆ 17-6-2018 هاووڵاتیانی توركیا كه‌له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق نیشته‌جێن و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، له‌ كونسوڵخانه‌كانی توركیا ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌له‌ 7-6-2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستیپێكردوه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیا 123 ناوه‌ندی ده‌نگدان له‌ 60 وڵات كراوه‌ته‌وه‌و بڕیاریشه‌ پرۆسه‌كه‌ تا 19-6-2018 به‌رده‌وامبێت.

رۆژی 24-6-2018 ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی و په‌رله‌مانیی توركیا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام به‌ شێوه‌ی ئاسایی ھاووڵاتیانی توركیا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان نیشته‌جێ بوون، چه‌ند رۆژێكه‌ به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ستیان به‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان كردوه‌.

له‌ ھه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تیی توركیادا كه‌له‌ 7-6-2015 ئه‌نجامدرا، له‌ ھه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 150 ھه‌زار ھاووڵاتی توركیا به‌شداری ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد.

PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket