ئه‌مڕۆ له مێژوودا
کوردستان 09:01 AM - 2018-06-17.
17 یۆنیۆ
رووداوه‌كان..
656: تیرۆركردنی خه‌لیفه (عوسمانی كوڕی عه‌فان) سێهه‌م خه‌لیفه‌ی راشیدین له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا.
1579: ده‌ریاوانی به‌ریتانی فره‌نسیس دریك رۆشت به به‌نده‌ری باكوری شاری (سانفرانسیسكۆ) له ویلایه‌تی فلۆریدا و ئه‌وه‌ش له‌میانی گه‌شتی سوڕانه‌وه‌ی به ده‌وری زه‌ویدا.
1795: قونسولی فه‌ره‌نسی له‌قاهیره پێشنیاری كرد بۆ وڵاته‌كه‌ی به گرتنی میسر به رێگای سه‌ربازیی بۆ پارێزگاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی فه‌ره‌نسا.
1797: كوشتنی ئاغا (محه‌مه‌د شا) له‌هێرشێك له‌سه‌ر رووباری (ئاراس) له‌خێمه‌كه‌ی خۆیدا له لایه‌ن (سادق خان) سه‌ره‌ك خێلی شكاك.
1800: فه‌ره‌نسیه‌كان (سلیمان حه‌له‌بی)یان له‌سێداره‌دا به‌هۆی هه‌ستانی به‌تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كه‌یان (جه‌نه‌رال كلیبه‌ر).
1919: شه‌ێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان برینداركراو له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا (ئارنۆلد ویلسن) ده‌ستگیركرا.
1920: به‌ریتانیا بڕیارێكی ده‌ركرد كه حكومه‌تێكی عه‌ره‌بی به‌ناوی عیراقه‌وه دامه‌زرێنێت و (پێرس كۆس) كرایه نوێنه‌ری مه‌ندوبی سامی به‌ریتانیا له‌به‌غدا.
1922: كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌ڤییه‌نا، كه تێیدا دان به‌مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كورد نرا .
1923: به‌هۆی به‌رگری شۆڕشگێڕی چه‌كدارانی ( شێخ مه‌حمود) هێزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا له‌سلێمانی و ده‌وره‌به‌ری پاشه‌كشه‌یان كرد.
1925: ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆلی جنێڤ –ی تایبه‌ت به‌قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی گازه ژه‌هراوییه‌كان و چه‌كی بایۆلۆجی له‌جه‌نگدا.
1940: دۆقی به‌لتیقی ئیستونیا و لاتیفیا و لیتوانیا كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تیه‌وه.
1940: شانشینی یه‌كگرتوو و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ناچاربوون پاشه‌كشه بكه‌ن له‌فه‌ره‌نسه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌لمانیای نازی له سی به‌ش دوو به‌شیان داگیركرد.
1944: سه‌ربه‌خۆیی ئایسله‌نده له دانیمارك.
1953: سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی كرێكاری له‌ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات.
1967: چین هه‌ستا به‌یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی.
1972: ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی (دیدی نوی) له به‌غدا.
1972: ده‌ستگیركردنی 5 فه‌رمانبه‌ر له‌كۆشكی سپی به‌هۆی تێوه‌گلانیان له فه‌زیحه‌تی (ووترگیت).
1986: چوار ته‌قینه‌وه له‌كوێت له‌چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌وتی له‌ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دی كه بووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌نده‌ری ئه‌حمه‌دی، ریكخروای شۆڕشگێڕانی عه‌ره‌بی به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت.
1987: له سێداره‌دانی سێ مامۆستای شاری كه‌ركوك، شه‌هیدان /عه‌بدولقادر
مه‌لا عومه‌ر(1939), شێرزاد جه‌باری (1947), ڕه‌ئوف عه‌بدولڕه‌زاق (1949) .
1992: وه‌فدێكی باڵای سه‌ندیكاكانی ئیتاڵیا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراقیان كرد.
1994: ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جیهانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1994: ده‌ستگیركردنی یاریزانی تۆپی پێی ئه‌مریكی و ئه‌كته‌ر (ئو جای سیمبسۆن) بۆ هۆی تێوه‌گلانیه‌وه له كوشتنی خیزانه‌كه‌ی و هاوڕێكه‌ی.
2000: ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م بینای (عه‌تار) له‌سلێمانی 300 مه‌تر دوور له‌حوسه‌ینیه‌ی (الحكیم) ته‌قیه‌وه و 19 هاووڵاتی برینداربوون.
2010: راگه‌یه‌نرا كه‌عیراق مه‌ترسیدارترین ناوچه‌یه بۆ رۆژنامه‌نوسان.
2010: له‌هۆڵی (نیانده‌رتاڵ)ی شاری هه‌ولێر پێشانگایه‌كی هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ند (نه‌وزاد محێدین) له‌ژێر ناوی (تۆپباران و ئاواره‌كانی قه‌ندیل) كرایه‌وه.
له‌دایكبوون..
1239: مه‌لیك ئیدواردی یه‌كه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1882: ئیجور سترافینسكی، مۆسیقاری ئیتاڵی.
1888: هاینز جودیریان، عه‌سكه‌رتاری ئه‌ڵمانی.
1898: ئیشه‌ر، نیگاركێشی هۆله‌ندی.
1917: یوسف السباعی، ئه‌دیب و وه‌زیری میسری.
1920: فرانسوا جاكوب، پزیشكی فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1965ز.
1931: كه‌وسه‌ر ره‌مزی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1940: جۆرج ئه‌كرلۆف، ئابوریناسی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌زانسته ئابووریه‌كان له‌ساڵی 2001ز.
1942: محه‌مه‌د ئه‌لبرادعی، دیبلۆمات و سیاسه‌تمه‌داری میسری و سه‌رۆكی پێشووی وه‌كاله‌تی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2005ز.
1943: باری مانیلۆ، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1953: فوئاد بخش، ئه‌كته‌ری سعودی.
1960: تۆماس هادن چورچ، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1963: گریگ كینیر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1969: ئیلیا تسیمبالار، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی روسی.
1971: باولینا روبیو، ژنه گۆرانیبێژی مه‌كسیكی.
1973: لویس لیتریر، ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی.
1977: رانیا مه‌لاح، ئه‌كته‌ری سوری و نیشته‌جێی میسر.
وه‌فات..
656: خه‌لیفه عوسمانی كوڕی عه‌فان: سێهه‌م خه‌لیفه‌ی راشیدین.
1631: مومتاز محه‌ل، ئه‌و ژنه‌ی خاوه‌نی مه‌زارگه‌ی به‌ناوبانگ (تاج محه‌ل)ه.
1696: یۆحه‌ننای سێهه‌می سوبیاسكی، مه‌لیكی پۆڵه‌نده.
1800: سلێمان حه‌له‌بی، تێكۆشه‌ری سوری كه هه‌ستا به تیرۆركردنی جه‌نه‌رال كلیبه‌ر.
1940: ئارسه‌ر هاردن، زانای كیمیای زینده‌یی به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵآ كیمیای ساڵی 1929ز.
1968: خۆسیه ناسازی، یاریزانی تۆپی پێی ئۆرۆگوایانی.
1981: ریچارد ئوكونرو، عه‌سكه‌رتاری به‌ریتانی.
1990: ئه‌حمه‌د عدوانی، شاعیری كوێتی.
1998: محه‌مه‌د مته‌وه‌لی شه‌عراوی، پیاوی ئاینی میسری.
2001: دونالد كرام، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1987ز.
2002: فیرته‌ر فالته‌ر، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
2006: علی السمیری، ئه‌كته‌ری كوێتی.
2010: عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحماد، ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری سعودی.
2012: رودنی كینگ، هاووڵاتی ئه‌مریكی كه بووه هۆی قوربانی وه‌حشیگه‌رانه له‌لایه‌ن پۆلیسی لۆس ئه‌نجلوسه‌وه.
جه‌ژن و بۆنه‌كان..
رۆژی جیهانی بنبڕكردنی وشكه‌ساڵی و به‌بیابان بوون.
رۆژی نیشتمانی له ئایسله‌نده.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌له‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27