riklam

مه‌سعود حه‌یده‌ر ره‌خنه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌گرێت

کوردستان 11:33 PM - 2018-06-16
.

.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ره‌خنه‌ له‌ بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت: له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق فشار هه‌بوو تا بڕگه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن زیادبكه‌ن. به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌رجی ساخته‌كاری هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ تاوه‌كو نه‌بێته‌ بابه‌تی سیاسی لایه‌نه‌كان و به‌پێی یاساو ده‌ستوور بێت.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له‌و لایه‌نانه‌ ده‌گرێت كه‌ پشگیری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن له‌ هه‌رێم و ده‌ڵێت: پێده‌چێت ئه‌و حزبانه‌ ده‌نگیان زۆر نه‌هێناوه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌نگی پارتی و یه‌كێتی هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و دوو حزبه‌ زۆرترین ده‌نگیان هێناوه‌ تا ئه‌و ده‌نگانه‌یان بكوژن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویستده‌كات جارێكیتر وردبینی بكرێته‌وه‌و ئه‌و گومانانه‌ی لای خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان هه‌ن بڕه‌وێنرێنه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌بوون بڕگه‌یه‌ك له‌ یاسا هه‌مواركراوه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن زیادكراوه‌ كه‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ساخته‌كاری كراوه‌ دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ئه‌وكات ده‌نگدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌" به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌ ناڕازیه‌ كوردیه‌ی كاری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ كرد كه‌ بڕیارێكی سیاسی بوو، به‌ڕای من ده‌بوو كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكردایه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق بێت نه‌ك هه‌ر كوردستان.

مه‌سعود حه‌یده‌ر وتوشیه‌تی: تۆمه‌ت زۆر ئاسان ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام كۆمسیۆن یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ ئایا ساخته‌كاری كراوه‌ یان نا.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket