نهێنی پشت سه‌ركه‌وتنی گروپه شیعه‌كان له‌هه‌ڵبژاردندا
عیراق 08:10 PM - 2018-06-16.
پێشبینیكراو بوو كه گرووپه شیعه‌كان له یه‌كه‌م ئه‌زموونی سیاسی راسته‌قینه‌یاندا كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن به‌سوودوه‌رگرتن له‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له‌میانی به‌شداریكردنیان له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی "داعش" به‌ده‌ستیان هێنابوو، به‌ڵام سوپرایزه‌كه ئه‌وه‌بوو پله‌ی دووه‌میان له هه‌ڵبژرادن به‌ده‌ستهێنا به كۆكردنه‌وه‌ی (47) كورسی كه بێگومان له‌ژێر قوببه‌ی په‌رله‌مانی نوێ‌دا كاریگه‌رییان ده‌بێت.
هاوپه‌یمانی "فه‌تح" پێكهاته‌یه‌كی سیاسییه، گرووپه شیعه‌كانی نزیك له ئێران بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن پێكیان هێنا‌و هادی عامری كه‌سایه‌تی جێمشتومڕ رێبه‌رایه‌تی ده‌كات كه به په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئێران ناسراوه‌و به دۆستێكی نزیكی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانه، هه‌روه‌ك رێگریشی نییه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا دابنیشێت، كه دوایه‌مینیان باڵیۆزی ئه‌مریكابوو له به‌غدا.
هاوپه‌یمانییه‌كه (18) حزبی سیاسی له‌خۆده‌گرێت كه زۆربه‌یان گرووپی چه‌كدار‌و چه‌كی قورسیان هه‌یه دیارترینیشیان بریتیه له "به‌در" كه عامری رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، "سادیقون" به‌ڕێبه‌رایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی، "ته‌لیعه‌ی ئیسلامی"، "جیهاد‌و بینا"و "حزبوڵڵای عێراق".
ئه‌م هاوپه‌یمانییه جێمشتومڕه پله‌ی دووه‌می له هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستهێنا له‌دوای هاوپه‌یمانی "سائیرون" به رێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در‌و پێش هاوپه‌یمانی "نه‌سر"ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران‌و "ده‌وڵه‌تی یاسا" به‌ڕێبه‌رایه‌تی نوری مالكی‌و "حیكمه" به‌رێبه‌رایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم كه‌وت، ئه‌و سێ حزبه‌ش هه‌میشه براوه بوون‌و نوێنه‌رایه‌تی دانیشتووانی شیعه‌یان كردووه به‌درێژایی ده‌یه‌ی رابردوو.
له‌راستیدا چه‌ند فاكته‌رێكی گرنگ یارمه‌تیده‌ربوون بۆ سه‌ركه‌وتنی گرووپه شیعه‌كان له هه‌ڵبژاردندا، نیگه‌رانی دانیشتووانی شیعه له‌و حزبه ته‌قلیدییانه‌ی له ساڵی 2006وه حوكمی وڵات ده‌كه‌ن، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له‌میانی شه‌ڕی دژ به توندڕه‌وان به‌ده‌ستیان هێنا‌و هاوسۆزی میللی له‌گه‌ڵ هه‌زاران كوژراو‌و برینداری نێو ریزه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌نگده‌ران له‌هه‌ندێك ناوچه و دواجاریش هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن، یارمه‌تیده‌ربوون بۆ سه‌ركه‌وتن.
نیگه‌رانی شیعه له حزبه فه‌رمانڕه‌واكان
داگیركردنی سێیه‌كی رووبه‌ڕی وڵات له‌لایه‌ن "داعش"و هه‌ره‌سهێنانی سوپا له ساڵی 2014دا گه‌وره‌ترین نوشوستی حزبه شیعه فه‌رمانڕه‌واكان بوو كه هات سه‌ر شكستی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری‌و ئاسایش، كاتێكیش گرووپه شیعه‌كان پێكهێنران بۆ راگرتنی هێرشی توندڕه‌وان بۆسه‌ر به‌غدا‌و پارێزگا شیعه‌كانی باشووری وڵات به‌تایبه‌تی كه‌ربه‌لا‌و نه‌جه‌ف، دانیشتووانی شیعه وه‌ك هیوایه‌كی نوێ لێیان ده‌ڕوانین بۆ رزگاربوون نه‌ك ته‌نیا له قه‌یرانی ئه‌منی، به‌ڵكو له قه‌یرانی سیاسی‌و ئابووری‌و خراپی خزمه‌تگوزاریش.
هه‌روه‌ها دانیشتووانی شیعه به‌تایبه‌تیش توێژه هه‌ژاره‌كه هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵ گرووپه شیعه‌كان، چونكه به‌هه‌زاران رۆڵه‌ی له‌خۆگرتبوون، له‌گه‌ڵ سه‌ختبوونی شه‌ڕه‌كانیش به‌هه‌زارنیان لێ كوژران‌و برینداربوون، دیمه‌نه‌كانی به‌خاكسپاردنی كوژراوان له شه‌قامه‌كان‌و برینداران كه له نه‌خۆشخانه‌كان كه‌وتبوون، له مێشكی عێراقییه‌كاندا كاریگه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام دواتر دانیشتووانی شیعه هه‌ستیان به‌وه كرد كه ئه‌و حزبه شیعانه‌ی به‌درێژایی 10 ساڵی رابردوو حوكمیان كردوون، هۆكاری ئه‌و قه‌یرانانه بوون.
هه‌یسه‌م روبه‌یعی (57 ساڵ) كه پارێزه‌ره له به‌غدا به "نیقاش"ی وت: "لیستی فه‌تحم هه‌ڵبژارد، چونكه شایانی ئه‌وه‌ن به‌شداری له سیاسه‌تدا بكه‌ن، ئاماده‌ی پرسه‌ی چه‌ندین رۆڵه‌ی دراوسێ‌و خزم‌و دۆستان بووم كه له شه‌ڕه‌كانی ئازادكردنی وڵات له‌ده‌ستی تیرۆریستان كوژراون، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی به‌هۆی شكستی حزبه فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه شاره‌كانیان داگیركردبووین".
له‌دوای ئازادكردنی شارۆچكه‌ی "جه‌رف لسه‌خر" له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2014دا پاش شه‌ڕێكی سه‌خت كه به‌سه‌دان چه‌كداری گرووپه‌ك شیعه‌كانی تێدا كوژران، نیگه‌رانی حزبه شیعه ته‌قلیدییه‌كان له هه‌ڵكشانی ئاستی جه‌ماوه‌ری "حه‌شدی شه‌عبی" ده‌ستیپێكرد‌و حزبه‌كانی "ده‌عوه"و "ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی"و "فه‌زیله" هه‌وڵیان دا گرووپی شیعه‌ی هاوشێوه‌ی گرووپه شیعه‌كان پێكبهێنن، به‌ڵام بێ كاریگه‌ر بوون‌و به كرداری به‌شداری شه‌ڕه‌كانیان نه‌كرد.
له‌دوای ئازادكردنی شاری تكریتی ستراتیجیش له نیسانی 2015دا، ئه‌و گرووپه شیعانه‌ی به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌یان كرد، دركیان به‌و ئاسته جه‌ماوه‌رییه كرد كه به‌ده‌ستیان هێنابوو، ده‌ستیانكرد به فراوانكردنی رۆڵیان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی، به‌ڵام دوا تێوه‌گلانیان له كرده‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌دژی هه‌ندێك له دانیشتوون‌و موڵك‌و ماڵیان بوونه جێی مشت‌ومڕ.
قه‌یس خه‌زعه‌لی رێبه‌ری گرووپی "عه‌سائیب ئه‌هللحه‌ق"و سه‌رۆكی حزبی "سادیقون" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌رنجڕاكێشدا له ته‌مموزی 2015 رایگه‌یاند: "ئه‌و سیستمه په‌رله‌مانییه‌ی ئێستا له ئاراده‌یه شكستی خۆی سه‌لماندووه، به‌وپێیه‌ش پێویستییه‌ك هه‌یه بۆ گۆڕینی بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌وه ئامانجمانه‌و هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ده‌ده‌ین".
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماش له هاوینی ئه‌و ساڵه‌و خراپبوونی پێدانی وزه‌ی كاره‌با، به‌هه‌زاران عێراقی له باشووری وڵات به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو شاری به‌سره‌و ناسرییه له خۆپیشاندانی به‌رفراواندا هاتنه سه‌رشه‌قام‌و داوای له‌سه‌ركارلابردنی وه‌زیری كاره‌بایان كرد، لێره‌شدا "كه‌تائیب حزبوڵڵا" كه یه‌كێكه له گرووپه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران، راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌ركرد‌و تێیدا رایگه‌یاند كه به‌نیازه "دیدارێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با ئه‌نجام بدات بۆ گقتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كه‌و راپێچكردنی گه‌نده‌ڵكاران بۆ دادگا". هه‌روه‌ك داوایشی له پۆلیس كرد رێگری له خۆپیشانده‌ران نه‌كه‌ن.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ش، گرووپه شیعه‌كان سه‌رله‌نوێ ئه‌و ئامانجه‌یان دووپات كردووه‌و دژایه‌تیكردنی گه‌ندڵییان كرده كاری له‌پێشینه‌یان، له‌وباره‌یه‌شه‌وه عه‌بدولئه‌میر حه‌سه‌ن ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی "فه‌تح" به "نیقاش"ی وت: "دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت كه له په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتووان، به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان له ساڵانی رابردوودا دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یان په‌كخستووه".
له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و گروپانه ئه‌م خاڵانه‌ی له‌خۆگرتووه: "پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی سیاسی نیشتمانی یه‌كگرتوو بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و پرۆژه‌ی گۆڕانكارییه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌ڵیگرتوو". هه‌روه‌ها "هه‌وڵدان بۆئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌موارێكی گرنگ له هه‌ندێك بڕگه‌ی ده‌ستووردا كه له‌گه‌ڵ واقیعی عه‌مه‌لی عێراقدا ناگونجێن".
هه‌ژموون له‌سه‌ر زه‌وی
هه‌موو گرووپه شیعه‌كان له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراون باره‌گای هه‌میشه‌ییان له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك‌و ناوچه شیعه‌كاندا هه‌یه‌و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه، له‌كاتێكدا به‌هه‌زاران چه‌كداریان سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی توندڕه‌وان هێشتا له‌چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی سوننه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش یارمه‌تیده‌ربووه له زیادبوونی ره‌سیدی ئه‌م گرووپانه له هه‌ڵبژاردندا.
بۆ نموونه له پارێزگای دیاله گرووپه شیعه‌كان كۆنترۆڵی چه‌ندین شاری سوننه‌یان كردووه، چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی سوننه‌ش له پارێزگاكه ده‌ڵین هه‌ندێك عه‌شایر له هه‌ژموونی گرووپه شیعه‌كان ده‌ترسن، بۆیه بڕیاریان داوه حزبی سوننه هه‌ڵنه‌بژێرن‌و له‌بری ئه‌وان حزبی شیعه‌یان هه‌ڵبژارد بۆ پاراستنی خۆیان.
هه‌روه‌ك گرووپه شیعه‌كان په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌شیره‌ته سوننانه دروستكردووه كه له هه‌ڵبژاردندا یارمه‌تیان داون، وه‌ك عه‌شیره‌كانی جبور له شارۆچكه‌ی "عه‌له‌م" له سه‌ڵاحه‌دین كه له‌به‌رامبه‌ردا به‌درێژایی چوارساڵی رابردوو چه‌كی باشیان وه‌رگرتووه له‌كاتێكدا عه‌شیره‌ته سوننه‌كانی دیكه به‌ده‌ست په‌راوێزخستنه‌وه ناڵاندوویانه.
هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن
رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن 44.5% بوو كه نزمترین رێژه‌ی به‌شداریكردنه له هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2006وه ئه‌ویش دوای هه‌ڵمه‌تێكی بایكۆتكردن هات كه عێراقییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌یان برد بۆ گوزارشتكردن له نیگه‌رانییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌و یاسای هه‌ڵبژاردن كه بواری زۆر بۆ ده‌ربڕینی ویستی ده‌نگده‌ر ناهێڵێته‌وه.
به‌پێی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن (10.840.989) ده‌نگده‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌و پشكی گرووپه شیعه‌كانیش له‌و ژماره‌یه (1.397.561) بووه واته رێژه‌ی (13.4%)ی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامێكی جێبایه‌خه‌و هۆكاری خۆی هه‌یه.
هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن حزبه عێراقییه‌كانی به ته‌نیا هێشته‌وه له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌یاندا دوور له ببیروبۆچوونی عێراقییه بێلایه‌نه‌كان، وادیاریشه جه‌ماوه‌ری گرووپه شیعه‌كان جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌یه، چونكه ژماره‌ی چه‌كدارانی گرووپه شیعه‌كان ده‌گاته نزیكه (120.000) چه‌كدار به‌پێی قسه‌ی حكومه‌تی عێراق كه زۆرینه‌یان له گرووپه شیعه‌كانی نزیك له ئێرانن.
به هه‌ژماردنی ده‌نگی ئه‌وانه‌و خێزان‌و كه‌سوكاریانه‌وه ئه‌وا رێژه‌كه زۆر ده‌بێت، له‌كاتێكدا چه‌ند هاوپه‌یمانییه‌كی شیعه‌ی وه‌كو "ده‌وڵه‌تی یاسا"و "حیكمه" ده‌نگێكی زۆریان له‌ده‌ستدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی شیعه لێیان نیگه‌ران بوون، هه‌روه‌ها گرووپی شیعه‌شیان نه‌بوو به‌شداری شه‌ڕی دژ به توندڕه‌وان بكه‌ن.
تا ئێستا ناتوانرێت پێشبینی ئه‌و رۆڵه بكرێت كه كوتله‌ی گرووپه شیعه‌كان له ناو په‌رله‌مان ده‌یگێڕێت، به‌ڵام ئه‌وه پشتڕاست بووه‌ته‌وه كه رۆڵه‌كه‌ی كاریگه‌ر ده‌بێت به‌تایبه‌تی له پرسه سیاسییه ئاڵۆزه‌كاندا كه دیارترینیان هه‌ڵوێستی عێراقه له‌و ململانێیه‌ی له سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه چه‌ند گرووپێكی شیعه له‌وێ شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵات‌دا، چونكه گرووپه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به ئاشكراش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌و هێزانه ده‌كه‌نه ئامانج‌و به هێزی داگیركه‌ر له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست له نزیكبوونه‌وه‌ی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ سعودیه‌و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو كه ئه‌و گرووپانه به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن ره‌خنه‌ی توندیان هه‌بوو له‌سه‌ری.
PUKmedia نيقاش
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25