عێراق ده‌توانێت دیجله لەوشكبوون بپارێزێت؟
ریپۆرتاژ 08:06 PM - 2018-06-16.
سه‌رنشینانی پاسه بچووكه‌كه‌ی خاڵه سه‌ڵاح له كاتی تێپه‌ڕینیدا به‌سه‌ر پردی سه‌نه‌ك (پردی ره‌شید) له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت، به‌یه‌كجار پێكه‌وه ئاوڕده‌ده‌نه‌وه بۆ دڵنیابوون له ئاستی ئاوی روباری دیجله.
یه‌كێك له سه‌رنشینان ده‌ڵێت: "به‌راستی ئاسته‌كه‌ی زۆر نزمه".. یه‌كێكی تر وه‌ڵام ده‌داته‌وه: "شتێكی پێشبینیكراوه، چونكه ده‌یانه‌وێت روباره‌كه وشك بكه‌ن‌و ژیان له عێراق له‌ناوببه‌ن".
خاڵه سه‌ڵاح یان سه‌ڵاح جبوری (47 ساڵ) له سه‌ره‌تای هه‌موو وه‌رزێكی گه‌رما‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی به‌ناوبانگترین مانگه گه‌رمه‌كان له عێراق (حوزه‌یران‌و ته‌مموز‌و ئاب) له‌سه‌ر بیستنی ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه راهاتووه، به‌ڵام ئه‌م جاره پێیوایه به‌غداییه‌كان له هه‌ر جارێكی پێشوو نائومێدترن.
24 سه‌عات پێش ئه‌وه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی پرۆسه‌ی پڕكردنی به‌نداوی مه‌زنی ئه‌لیسۆی له‌سه‌ر روباری دیجله له به‌رزاییه‌كانی روباره‌كه له خۆرهه‌ڵاتی توركیای دراوسێی باكووری عێراق ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و راگه‌یاندنه بۆ عێراقییه‌كان وه‌ك شۆك وابوو – هه‌رچه‌نده پێشوه‌خت دیاری كرابوو – چونكه پێیان وایه ئه‌م به‌نداوه وه‌كو ده‌رگاوانی ئه‌و زیندانه ده‌بێت كه رێگر ده‌بێت له‌وه‌ی ئاوی روباری دیجله‌یان پێ بگات.
قسه‌ی خه‌ڵك، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، لێدوان‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی هه‌موویان سه‌رقاڵبوون به وشكبوونی چاوه‌ڕوانكراوی روباری دیجله وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێك بێت هه‌ر ده‌بێت رووبدات.
نیگه‌رانی جه‌ماوه‌ری له به‌غدا ته‌نیا به‌هۆی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێی ئاو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی نكوڵیكردنی حكومه‌تیشه‌وه بوو له ئاگاداربوونی له واده‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ، هه‌رچه‌نده توركیای دراوسێ كه‌مێك یاری به واده‌كه كردبوو، ئه‌ویش له‌ڕێی پێشخستنی بۆ سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران له‌بری كۆتایی ئه‌و مانگه، ئه‌ویش دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا سه‌باره‌ت به دواخستنی ئه‌و واده‌یه له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری رابردوودا.
هه‌ر زوو فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا هه‌وڵی دا دڵنیایی بدات به‌وه‌ی پرۆسه‌ی پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی عێراقییه‌كان له‌به‌رچاو گرتووه، به‌رله‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا له حه‌وتی حوزه‌یراندا له‌سه‌ر سه‌كۆی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه دواخستنی پرۆسه‌ی پڕكردنی به‌نداوه‌كه رابگه‌یه‌نێت.
به‌ڵام قه‌یرانه‌كه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، چونكه ته‌نیا دواخراوه‌و له‌چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی كرداریدایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی دێوه‌زمه‌ی سڕینه‌وه‌ی روباری دیجله‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێداویستی عێراقییه‌كان وه‌كو ئاوی خواردنه‌وه یاخود لایه‌نه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌كو ئاودێری‌و كشتوكاڵ نابێت.
له‌رابردوودا عێراق ترسی له‌وه نه‌بوو قه‌یرانێك رووبدات كاربكاته سه‌ر ئاوه‌كه‌ی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه شاره عێراقییه‌كان له توڕه‌بوونی هه‌ردوو روباره‌كه ده‌ترسان له وه‌رزی بارانباریندا له مانگه‌كانی زستاندا، چونكه مێژوو چه‌ندین لافاوی تۆماركردووه كه وڵاته‌كه‌یان گرتووه‌ته‌وه‌و توندترینیان له‌ساڵی 1954دا بوو كه هه‌ڕه‌شه‌ی نقومبوونی ته‌واوی له‌سه‌ر به‌غدا دروستكرد.
به‌ڵام ده‌ستپێكردنی بنیاتنانی به‌نداو له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له توركیا‌و سوریا‌و عێراقه‌وه له ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی رابردوو زۆر له رێساكانی گه‌مه‌كه‌ی گۆڕی‌و ئیتر لافاو بووه دوامیوانی زستان‌و وشكه‌ساڵیش بووه دیارترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر عێراق.
زافر عه‌بدوڵڵا راوێژكاری وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ده‌ڵێت: "دوای بنیاتنانی ئه‌و به‌نداوانه له‌سه‌ر روباری فورات سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له 30 ملیار مه‌تر سێجاوه دابه‌زی بۆ 17 ملیار مه‌تر سێجا واته به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 45% له كۆی ئاوی گه‌یشتوو به‌عێراق دابه‌زی".
زافر له لێدوانێكدا روونیكرده‌وه "ئه‌و ئازاره‌ی عێراق له حه‌فتاكاندا جه‌شتوویه‌تی له‌دوای بنیاتنانی به‌نداوه‌كان له‌سه‌ر روباری فورات له‌لایه‌ن توركیا‌و سوریاوه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بنیاتنانی به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر روباری دیجله له‌لایه‌ن توركیاوه، دووباره ده‌بێته‌وه".
دیارینه‌كردنی پشكی عێراق له روباری دیجله مانای كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌یه كه پێی ده‌گات به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه رێوشوێنه‌كانی زامنی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌و 50%ی ئاوی پلانی كشتوكاڵی وه‌رزی هاوینی داهاتوو ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ك ئاوداشتنی 600 هەزار دۆنم له به‌روبوومی هاوینه‌و یه‌ك ملیۆن دۆنم له باخ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش زۆر له خواسته‌كانی كه‌متره.
عێراق پشكی ئاوی خۆی له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه وه‌رنه‌گرتووه كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دیاریكراوه هه‌رچه‌نده دانوستان‌و گفتوگۆی به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌ئارادایه، هۆكاری ئه‌وه‌ش به‌ڕای راوێژكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌یه كه ساڵانێكه ده‌وری عێراقی داوه، ئه‌مه جگه له فه‌رامۆشكردنی جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆله په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان عێراق‌و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه كۆنترینیان په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنی لۆزانی نێوان توركیا‌و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی ئه‌و كاته‌وه هه‌یه كه یه‌كێك له بڕگه‌كانی ئاماژه بۆ میكانیزمه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو له‌نێوان توركیا‌و سوریا‌و عێراق ده‌كات.
دوایین پرۆتۆكۆلی نێوان ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی فوراتی به تێكڕای 500 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا دیاریكردووه كه له توركیاوه دێت به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌رچاوه‌كه‌یه به‌ره‌و سوریا‌و پاشان به‌ره‌و عێراق (42% بۆ سوریا‌و 58% بۆ عێراق) له‌كاتێكدا هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا‌و دیمه‌شق هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ژماره‌یه بۆ 700 مه‌تر سێجا به‌رزبكه‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێنه‌كردنی پرۆتۆكۆله‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی دروست، به‌ڵام ئه‌مڕۆ عێراق خوازیاره به‌لانی كه‌مه‌وه بگاته پرۆتۆكۆلێكی هاوشێوه له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به ئاوی روباری دیجله.
هه‌مان ئه‌و كاره به‌سه‌ر ره‌وشی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق‌و ئێرانیشدا جێبه‌جێ ده‌بێت كه كۆنترۆڵی هه‌ندێك له‌و لقانه‌ی روباری دیجله‌ی كردووه كه ده‌گه‌نه خاكی عێراق، چونكه ئێرانیش پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتنی ساڵی 1975ی جه‌زائیر له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێت په‌یوه‌ندییان به ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه هه‌یه كه بووه‌ته هۆی قه‌یرانی ئاو له‌و ده‌وڵه‌ته دراوسێیه‌ی خۆرهه‌ڵاتی عێراق، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئه‌و لقانه‌ی گۆڕی بۆئه‌وه‌ی بچنه خاكی خۆیه‌وه نه‌ك خاكی عێراق.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كه وه‌ك وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو دووپاتی ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به دروستكردنی به‌نداوی نوێ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه نییه، چونكه 90%ی وزه‌ی عه‌مباركراوی به‌نداوه‌كانی عێراق به‌كارنه‌هێنراوه كه ئه‌وه‌ش مانای وایه عێراق ده‌توانێت 130 ملیار مه‌تر سێجا ئاو وه‌ربگرێت‌و له به‌نداوه‌كانیدا عه‌مباری بكات ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه ئاوه به‌رده‌ست بێت.
ده‌وڵه‌تی عێراق پلانێكی ستراتیجی داناوه‌و ده‌ڵێت دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ لایه‌نه جیاجیاكانی ژیان له عێراق مسۆگه‌ر ده‌كات تا ساڵی 2035 پلانه‌كه‌ش به‌شداریكردنی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌خۆده‌گرێت له‌ڕێی هاوسه‌نگی نێوان داواكاری رووله‌زیادبوو له‌سه‌ر ئاو له‌ناوخۆ‌و پاشه‌كشه‌ی داهاتی ئاو به‌هۆی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا‌و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی دراوسێوه.
به‌ڵام ئه‌م پلانه كه 24 رێوشوێنی "به‌په‌له‌و پێویست" له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك حه‌سه‌ن جه‌نابی وه‌زیر سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌ڵێت رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه عێراق ناتوانێت بازی به‌سه‌ردا بدات، ئه‌ویش خۆی له پاره‌داركردندا ده‌بینێته‌وه، چونكه ساڵانه پێویستی به 2.5 بۆ 3 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی هه‌یه‌و دابینكردنی ئه‌و بڕه‌ش مه‌حاڵه له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و ته‌رخانكردنه‌كانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی عێراق دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی هه‌نگاوه تایبه‌تمه‌نده ته‌كنیكییه‌كانی ره‌نگه ببنه هۆی ئه‌وه‌ی توركیا‌و ئێرانی دراوسێش وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییانه‌ی عێراق بده‌نه‌وه كه به "عه‌قڵانی" وه‌سف ده‌كرێن‌و له دابینكردنی پێداویستییه زۆر پێویسته‌كانی وه‌ك ئاوی خواردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی شارستانی‌و كشتوكاڵی تێناپه‌ڕن، چونكه پێیوایه ئه‌و داواكاریانه ره‌وان‌و داواكاری خۆشگوزه‌رانی نین بۆ عێراق به‌وپێیه‌ش هێشتا زووه بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی وشكبوونی روباری دیجله له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا‌و قه‌تیسبوونی گه‌رمادا.
PUKmedia نيقاش
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28