riklam

رێكخراوە دیموكراتیەكان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی عەبدولرەزاق فەیلی دەكات

پرسەنامە 10:13 PM - 2018-06-14
.

.

مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان بەبۆنەی كۆچی دوایی عبدالرزاق فەیلی  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بروسكەیەكی ماتەمینی ئاڕاستەی بنەماڵەكەی دەكات.

دەقی پرسەنامەكە...

بەناوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان و سەرجەم سەندیكاو كۆمەڵەو رێكخراوەكانی سەربەمەكتەبەكەمانەوە ،لەناخی دڵمانەوە ماتەمینی و غەمباری خۆمان بەهۆی كۆچی دوایی تێكۆشەری ماندو نەناس و دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكانی (ی.ن.ك)،هەڤاڵ ( عبدالرزاق فیلی) ڕادەگەیەنین، خەسڵەت و ئاكارە بەرزەكانی لەخەباتی سیاسی و كوردایەتیدا ، هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە لەئاسمانی كوردەواریدا.

 كاك عبدالرزاق دڵسۆز و بەوەفاو پشودرێژ و كۆڵنەدەرو سادەو خاكی و لەخۆبوردوو بوو، لەهەموو وێستگەكانی خەباتیدا خەمی گەورەی خەمی كوردستان و یەكێتیەكەی بووە، بەم سەفەرە ئەبەدیەشی  گەڕایەوە بۆلای مامۆستا و هاوڕێی تەمەنی (سەرۆك مام جەلال).

ئێمەش سەرباری دڵگرانی و تاسەباریمان بەهۆی ماڵئاوایی هەمیشەیی كاك (عبدالرزاق فیلی )ەوە بەڵێنی وەفاداری و درێژەدان بە ڕێبازە پیرۆزەكەی دەدەین.

دروود و سڵاو بۆ رۆحی بەرزی كاك عبدالرزاق فیلی و سەرجەم شەهیدانی كوردو كوردستان.

مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتیەكان

 14-6-2018

تایبەتPUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket