riklam

بروسكەی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بۆ كۆچی دوایی عەبدولرەزاق فەیلی

پرسەنامە 10:01 PM - 2018-06-14
.

.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی عەبدولرەزاق فەیلی ئەندامی دامەزرێنەری یەكێتی بروسكەیەكی ماتەمینی ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.

دەقی پرسەنامەكە...

بەداخەوە بۆ دواجار ماڵئاواییكردنی تێكۆشەری دیارو خەباتگێرێكی تری بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەكەمان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كاك عەبدولرەزاق فەیلی، كە یەكێك بووە لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان. لە١٣/٦/٢٠١٨  بەیەكجاری و بۆ هەمیشە جێمان دێلی و دڵە گەورەكەی لەلێدان دەكەوێت.. 

كاك عەبدولرەزاق فەیلی، مرۆڤێكی نیشتیمان ویست و نەتەوەیی و كورد پەروەر بووە. لەگۆڕەپانی سیاسی بەتایبەتی لەسەرەتاكانی دامەزراندنی یەكێتیی  نیشتیمانیی كوردستان، رۆڵێكی دیارو بەرچاوی هەبووە. هەموو ژیان و تەمەنی خۆی بۆ گەلەكەی تەرخان كردو هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە تا دوا هەناسەی لەسەنگەری مەزنی كوردایەتی بووە. 

ماڵئاوایی یەكجاری كاك عەبدولرەزاق فەیلی، جێگای دڵتەنگی و ناخۆشی هەمووانەو لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ نیشتیمان، لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان، لەبنەمالەی كاك عەبدولرەزاق فەیلی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵان و كادیران و ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی  یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و گەلەكەمان دەكەم. روحی كاك عەبدولرەزاق شادبێت و خوا سەبوری بەهەموو لایەك بدات.

 

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ

 ئەندامی سەركرادایەتی و  لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

    14-6-2018

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket