riklam

قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی

ی.ن.ک‌‌ 08:58 PM - 2018-06-14
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە كە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردووەتەوە، پیرۆزبای جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە گشت مسوڵمانان دەكات.

دەقی پەیامەكە....

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان بەگشتی وكوردستان بەتایبەت دەكەم، بەهیوام ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر وخۆشی بۆ هەمولایەك وڕۆژی هەموو بەرۆژووان ونزاكانیان قبوڵ بێت لای پەروردگارمان.

 

لەم جەژنەدا، با بیر لەو خۆشەویستانەمان بكەینەوە كە بەداخەوە لەگەڵمان نەماون. كەسە نزیكەكانما، شەهیدەكانمان، بیرێكیش لەو كەسانەش بكەینەوە كە پێویستیان بە بەسەركردنەوەیە یان ئەحواڵ پرسینە و لێیان بپرسینەوە٠

جەژنتان پیرۆز بێت

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket