riklam

ئێران رێككەوتن لەگەڵ توركیا بۆ لێدانی پەكەكە رەتدەكاتەوە

جیهان 06:13 PM - 2018-06-14
.

.

لێپرسراوێكی باڵای سەربازی ئێران رەتیدەكاتەوە لەگەڵ توركیا رێككەوتنیان كردبێت بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی دژی گەریلاكانی پەكەكە لەقەندیل.

عەمید ئەبو فەزڵ شكارچی سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلانی ئێران لەبارەی لێدوانی لێپرسراوانی توركیا لەسەر رێككەوتنیان لەگەڵ ئێران بۆ پرۆسەی سەربازی دژی پەكەكە لەقەندیل بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی راگەیاندوە: ئەو لێدوانانە دوورە لەڕاستیەوە، چونكە ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی لەناو سنوری  دەوڵەتێكی دیكە لەژێر ناوی روبەڕووبونەوەی تیرۆر بەبێ ئەوەی رەزامەندی ئەو حكومەتە شەرعی و یاساییە وەرگیرابێت رێوشوێنێكی نایاساییە..

سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردۆتەوە كە وڵاتەكەی پشتیوانی هیچ روبەڕووبونەوەیەكی تیرۆر ناكات كە بەهۆیەوە سەروەری وڵاتێكی تر ببەزێنرێت.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket