riklam

عەدنان موفتی: عەبدولڕەزاق فەیلی هەرگیز داوای پلەو پۆستی نەكردوە

ی.ن.ک‌‌ 05:38 PM - 2018-06-14
.

.

لەسلێمانی پرسەی عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەرزێنەری یەكێتی كۆتاییهات و لەبارەگای مەكتەبی سیاسیش مەراسیمێكی بۆ رێكخرا.

ئەمڕۆ 14ی حوزەیرانی 2018، پرسەی ماتەمینی عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لەسلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆك كۆماری عیراق و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی و لێپرسراوانی لایەنەكانی دیكەو بەرپرسانی حكومەتی بەڕێوەچوو.

دوای كۆتاییهاتنی مەراسی پرسەكەشی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتییی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی مەراسیمێكی ماڵئاوایی بۆ رێكخرا.

لەمەراسیمەكەدا، عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و  هاوڕێی رۆژانی درێژی خەباتی عەبدولڕەزاق فەیلی، لەبارەی كۆچكردوەتەوە باسی لەوەكرد كە عەبدولڕەزاق فەیلی هەر لەتەمەنی لاوێتییەوە بۆتە سكرتێری لاوانی كوردستان و دوای هەرەسی شۆڕش لەساڵی 1975 و هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ لەگەڵ كۆچكردو عادل موراد چونەتە سوریاو لەوێ لەگەڵ سەرۆك مام جەلال و هاوڕێیانیان مژدەی دەستپێكردنەوەی شۆڕشیان راگەیاند.

وتیشی: عەبدولڕەزاق فەیلی سونبوڵێك بوو لەدڵسۆزی و بەوەفابووە، بەدرێژایی تەمەنی خۆی داوای پۆست و پلەی حزبی و حكومی نەكردوە، بەڵكو لەهەر شوێنێكدا ئەركێكی پێبسپێردرایە بەدڵسۆزی جێبەجێی دەكرد.

عەدنان موفتی باسی لەوەشكرد كە تێكۆشەرو حزبەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان  عەبدولڕەزاق فەیلی دەناسن.

 PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket