riklam

لاهور شێخ جەنگی: هەوڵی هەمیشەیی عەبدولڕەزاق فەیلی سەرخستنی رێبازەكەی مام بوو

ی.ن.ک‌‌ 05:06 PM - 2018-06-14
.

.

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ (عەبدولڕەزاق فەیلی)م پێگەیشت، بۆ ئەم بۆنە خەمناكە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو و هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم.

 هەڤاڵی خوالێخۆشبوو یەكێك بوو لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و تەمەن و ژیانی خۆی بۆ خەباتی كوردایەتی و پێشمەرگایەتی تەرخانكردبوو هەمیشە لەهەوڵی سەرخستنی رێبازەكەی مام جەلال-دا بوو. ئەفسوس قەدەر رێگای نەدا خوالێخۆشبوو لەخەبات و كاركردن بەردەوامبێت.

لەیەزدانی مەزنم داوایە ڕۆحی كاك عەبدەلڕەزاق فەیلی بەبەهەشتی بەرین شادبكات و سەبوری وئارامی بەخانەوادەو دۆست و هەڤاڵان ببەخشێت.

لاهور شێخ جەنگی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket