riklam

خەمی گەورەی عەبدولڕەزاق فەیلی كوردستان و یەكێتی بوو

ی.ن.ک‌‌ 04:55 PM - 2018-06-14
.

.

بەناوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان و سەرجەم سەندیكاو كۆمەڵەو رێكخراوەكانی سەر بەمەكتەبەكەمانەوە، لەناخی دڵمانەوە ماتەمینی و غەمباری خۆمان بەهۆی كۆچی دوایی تێكۆشەری ماندو نەناس و دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكانی (ی.ن.ك)، هەڤاڵ عەبدولڕەزاق فەیلی رادەگەیەنین، خەسڵەت و ئاكارە بەرزەكانی لەخەباتی سیاسی و كوردایەتیدا، هەمیشە بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە لەئاسمانی كوردەواریدا.

 كاك عەبدولڕەزاق دڵسۆزو بەوەفاو پشودرێژو كۆڵنەدەرو سادەو خاكی و لەخۆبوردوو بوو، لەهەموو وێستگەكانی خەباتیدا خەمی گەورەی خەمی كوردستان و یەكێتیەكەی بووە، بەم سەفەرە ئەبەدیەشی  گەڕایەوە بۆ لای مامۆستاو هاوڕێی تەمەنی (سەرۆك مام جەلال) .

ئێمەش سەرباری دڵگرانی و تاسەباریمان بەهۆی ماڵئاوایی هەمیشەیی كاك (عەبدولڕەزاق فەیلی)ەوە بەڵێنی وەفاداری و درێژەدان بەڕێبازە پیرۆزەكەی دەدەین.

درودو سڵاو بۆ رۆحی بەرزی كاك عەبدولڕەزاق فەیلی و سەرجەم شەهیدانی كوردو كوردستان.

مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket