riklam

مەكتەبی رێكخستن: عەبدولڕەزاق فەیلی دڵسۆزو بەوەفاو پڕ ئەزمون بوو لەكارەكانیدا

ی.ن.ک‌‌ 04:43 PM - 2018-06-14
.

.

بروسكەی ماتەمینی مەكتەبی رێكخستن بەبۆنەی كۆچی دوای هەڤاڵ عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ك).

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك عبدولەڕەزاق فەیلی تێكۆشەرو سیاسەتمەدارو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان بیست كە یەكێكە لەتێكۆشەرە دیارەكانی بزونتەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان و لەبنەماڵەیەكی تێكۆشەرو نیشتمانپەروەر بوە، یەكێكە لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رۆڵێكی دیارو كاریگەری هەبوە لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش بەڕابەرایەتی هەڤاڵ مام جەلال.

 خوالێخۆش بوو یەكێكە لە هاوڕێ و دۆستە نزیكەكانی سەرۆك مام جەلال، بەردەوام لە خەبات و تێكۆشاندابوە لەسەر رێبازی مام بۆیە ئێمە وەك مەكتەبی رێكخستنی (ی.ن.ك) و بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەكەتەبەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو بنەماڵەو كەسوكارو خۆمان و هەموو یەكێتیەكان دەكەین بەبۆنەی ئەم كۆستەوە  كە لەدەستدانی كاك عەبدولڕەزاق كەلێنێكی گەورە دروست دەكات لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان، چونكە عەموو بەدرێژای تەمەنی و تا ئەوكاتانەی نەخۆشیش بوە بەردەوام بوە لەخەباتداو بەتایبەتی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی (ی.ن.ك) لەگەڵ لایەن و وڵاتانی دنیادا كە هەمیشە دڵسۆزو بەوەفاو پڕ ئەزمون بوە لەكارەكانداو پیاوێكی راستگۆو دڵسۆز بەهاوڕێ و (ی.ن.ك)و گەلەكەی پیێ ئەڵێین عەموو گیان بەڵێنبێت  بەردە وام دەبین لەسەر ڕێبازە پیرۆزەكەی مام و ئێوەی دامەزرێنەری یەكێتییەكەمان 

لەكۆتایدا دەڵێین ئەمە دوا كۆستی خانەواندەو بنەماڵەو یەكێتیە كەمان بیێت و جێگەی كاك عەبدولڕەزاقیش بەهەشتی بەرین بێت. 

مەكتەبی رێكخستنی ی.ن.ك

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket