riklam

سەرۆك مەعسوم بەشداری پرسەی تێكۆشەر عەبدولڕەزاق فەیلی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 03:58 PM - 2018-06-14
.

.

‎دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 14 حوزەیرانی 2018،  سەرۆك كۆمار لە شاری سلێمانی بەشداریی كرد لەكۆڕی ماتەمینیی كەسایەتیی سیاسی كوردی عیراقی تێكۆشەر عەبدولڕەزاق فەیلیی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە لە سلێمانی دوای نەخۆشییەكی سەخت كۆچی دوایی كرد.

سەرۆك كۆمار  سەر لەنوێ پرسە و ماتەمینیی بۆ خانەوادەی كۆچكردو عەبدولڕەزاق فەیلیی و هەمو هاوڕێ و هاوخەباتەكانی دەربڕی، داوای لە پەروەردگار كرد كە بە سۆزو بەزەیی خۆی و بەهەشتی بەرینی شاد بكات، خەمی خانەوادەكەی و دۆستانی بڕەوێنێتەوە.

ژمارەیەك لەسەركردەی هێزە سیاسییە كوردستانیی و عیراقییەكان و جەماوەرێكی بەرچاوی هەمو چین و توێژەكانی كۆمەڵ ئامادەی مەراسیمەكە بون.

PUKmedia  

 

 

DSC_3498.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket