riklam

ئەنجومەنی ناوەندی: هەموو ئازادیخوازێك شانازیی بەخەباتی عەبدولڕەزاق فەیلییەوە دەكات

ی.ن.ک‌‌ 03:35 PM - 2018-06-14
.

.

ئەنجومەنی ناوەندی بەبۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵی سەركردە عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، بروسكەیەكی ماتەمینی ئاڕاستەی خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكات.

دەقی بروسكەكە:

بەبۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵی سەركردە عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەناوی هەڤاڵانی سكرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و كەسوكارو خانەوادەو هاوڕێ و هاوسەنگەران و جەماوەری یەكێتی و كۆمەڵانی خەڵك دەكەین.

بەداخ و كەسەرێكی قوڵەوە و لەماوەی ساڵێكدا سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان و دوێنێ هەڤاڵ عادل مورادو ئەمڕۆش هەڤاڵ عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی ماڵئاواییان لێكردین و بەرەو جیهانی سەروەریی كوردستان ئۆغرییان كرد.

هەڤاڵی سەركردە عەبدولڕەزاق فەیلی لەبنەماڵەیەكی نیشتیمانپەروەر تێكۆشەرو دیاری فەیلیەكان لەدایك بووەو هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی بۆ خاك و نیشتیمان لە ناو دڵ و دەرونیدا چەكەرەی كردووەو لەهەموو وێستگەكانی ژیانی سیاسیدا خەباتی بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەی كردوەو چەندین پلەو پۆستی لەئۆرگانەكانی یەكێتی پێسپێردراوە، هەڤاڵی سەركردە هاوڕێ و هاوخەباتی سەرۆك مام جەلال بوو، هەموو كوردو ئازادیخوازان شانازیی بەخەبات و تێكۆشانیەوە دەكەن.

هەزار حەیف و مەخابن ماوەیەك نەخۆشی تەنگی پێهەڵچنی بەوورەیەكی پۆڵاینەوە رووبەروی وەستایەوە و هەربەهۆی نەخۆشیەوە دڵە گەورەو پاك و پڕ لە ئاواتەكەی لە لێدان كەوت و بە یەكجاری ماڵئاوای لێكردین، بە لەدەستدانی ئەم سەركردە ماندونەناسە زیانێكی گەورە بەگەلی كورد كەوت و كەلێنێكی گەورەی لە ریزەكانی یەكێتی بەجێهێشت.

هەزاران سڵاو بۆ رۆحی پاكی هەڤاڵی سەركردە عەبدولرەزاق فەیلی و سەرجەم خەباتگێران و شەهیدانی رێگای رزگاری و كورد و كوردستان، باشترین وەفاداریش بۆ گیانی پاكی ئەو سەركردە نەمرە بەڵێن دوپاتكردنەوەیە بەدرێژەدان بەڕێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك مام جەلال و هەڤاڵان عەبدولڕەزاق فەیلی و عادل موراد.

دووبارە سەرەخۆشی لە خۆمان كەسوكارو بنەماڵەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی سەركردە عەبدولڕەزاق فەیلی دەكەین …

إنا لله وإنا إلیە راجعون

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان

14/6/2018

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket