riklam

كوبیش پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ عیراقیه‌كان ده‌كات

عیراق 01:00 PM - 2018-06-14
.

.

پیرۆزبایی بەڕێز کوبیشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراقییه‌كان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌.

به‌غدا،١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی  هه‌موو موسڵمانان و ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق ده‌كات و هیوای ئاشتی و خوشگوزه‌رانیشیان بۆ ده‌خوازێت.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "جه‌ژنی ره‌مه‌زان كاتی خوشی ده‌ربڕین و ئاهه‌نگگێڕانه‌ به‌و پێیه‌ی موسڵمانان كۆتایی به‌ رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌هێنن."

ئه‌و له‌ كۆتاییدا وتی " له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا هیوای كاتێكی خۆش بۆ هه‌موو موسڵمانان بە تایبەتی و ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق بەگشتی ده‌خوازم."

PUKmedia يونامي

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket