riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی ده‌رده‌بڕێت

ی.ن.ک‌‌ 12:19 PM - 2018-06-14
.

.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی ده‌رده‌بڕچێت.

جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان
كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانی (ی.ن.ك)

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ گوێ بیستی هه‌واڵی كۆچی دوایی یه‌كێكی تر له‌سه‌ركرده‌ خاكی و خۆنه‌ویسته‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی بووین، كه‌ دواجار پاش مڵملانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو دوا هه‌ناسه‌ی له‌ژیاندا سپاردو و چووه‌ كاروانی نه‌مرانه‌وه‌.

هه‌ڤاڵ (عبدالرزاق فه‌یلی) هاوڕێی نزیكی خوالێخۆشبوان هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال و عادل مراد)، یه‌كێك بوو له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌ شان به‌شانی تێكۆشه‌رانی تری ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (ی.ن.ك ) له‌و ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌دا كه‌ بێ ئومێدی بالی ڕه‌شی به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا كیشابوو ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو جوامێره‌كانی تری هاوڕێی بێ باكانه‌ له‌  مه‌ترسیه‌كانی ڕێگای سه‌ختی خه‌بات له‌ پێناوی به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌ستی بۆ گه‌له‌كه‌ی وه‌ك گیان بازێكی ئازاو بوێر ده‌ركه‌وت، له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش ئه‌م هه‌ڤاڵه‌ تێكۆشه‌ره‌مان له‌چه‌ندین بواری جیاجیایی ئیداری و پێشمه‌رگایه‌تیدا ئه‌سپی خۆی تاوداوه‌ و دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێ به‌ جێكردوه‌، به‌تایبه‌ت له‌بواری په‌یوه‌ندیه‌كان و كاری دبلۆماسیدا و گه‌یاندنی ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان به‌ زۆربه‌ی نێوه‌نده‌ جیهانی و نێوده‌وله‌تیه‌كان، وا ئه‌مرۆش بۆ دواجار لێره‌وه‌ ماڵئاوایی لێده‌كه‌ین ده‌لێن ئه‌ی پیاوه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ ئارام بنو دڵنیابه‌ كه‌ هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانت ته‌واوكه‌ری ڕێبازه‌كه‌ت ده‌بن.

سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی ڕێگای رزگاری كوردستان و ئه‌م هه‌ڤاڵه‌ نه‌مره‌مان
سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانه‌واده‌و كه‌س و كاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket