riklam

مه‌لا به‌ختیار: عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی به‌وه‌فاترین هاوسه‌نگه‌ری مام بوو

ی.ن.ک‌‌ 11:34 AM - 2018-06-14
.

.

مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی تێكۆشه‌ر عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی كۆتایی هات و چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرا.

دوای كۆتایی هاتن به‌ مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی ته‌رمی تێكۆشه‌ر عه‌بدولره‌زاق فه‌يلی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مه‌لا به‌ختیار وتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كردو وتی: هاوسه‌نگه‌رانی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی به‌داخه‌وه‌ هه‌ڤاڵێكی تری مام جه‌لال ماڵ ئاوایی لیكردین، كاك عه‌بدولره‌زاق یه‌كێك بوو له‌ به‌وه‌فاترین هاوسه‌نگه‌ری مام جه‌لال و ئێستا له‌ دوای مه‌رگی ناواده‌ی له‌ تیڤی هه‌زاران كه‌س زانیاری له‌سه‌ر ده‌زانن چونكه‌ ئه‌و له‌و كه‌سانه‌ نه‌بوو حه‌زی له‌به‌ر ته‌له‌فزیۆن و خۆده‌رخستن بێت، ئه‌و كاری زۆری ده‌كرد و كه‌می ده‌وت، ئه‌و گیرفانی وه‌ك ویژدانی و ویژدانی وه‌ك گیرفانی پاك بوو، خۆشبه‌ختانه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت تانه‌ی لێبدات و عه‌یبه‌ی لێبدۆزێته‌وه‌.

وتیشی: كه‌سی وه‌ك عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی زۆر كه‌مه‌ كه‌ بڕیاره‌كانی سه‌روخۆی به‌بێ ئه‌ملاو لا جێبه‌جێ ده‌كردو له‌پێناو دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ جه‌نگاوه‌، ئێستاش ئێمه‌ جێده‌هێڵێت و لێره‌ له‌ گردی سه‌لیم به‌گ هاوشانی تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كان ئارامگه‌ی بۆ ئاماده‌ كراوه‌، هه‌مووان شانازی ده‌كه‌ین كه‌ كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و هاوخه‌باتمان بوه‌، سڕی مانه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌و هه‌موو پیلان و تانه‌و ته‌شه‌ره‌ تێكۆشه‌رانی وه‌ك عه‌بدولره‌زاق فه‌یلین
ئه‌م شاده‌مارانه‌ی خه‌بات و كۆڵنه‌دات توانیویه‌تی بیر و رێگای نوێ بێنێته‌ كایه‌وه‌ بۆ به‌رگه‌گرتنی هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێستاش كه‌ هه‌موو تێكۆشه‌ران لێره‌ به‌جێده‌هێڵین و ئیتر ئه‌ركی ئێمه‌ قورستر ده‌بێت هه‌تا درێژه‌ پێده‌ری ئه‌م رێگه‌یه‌ی ئه‌م نه‌مرانه‌ بین و ده‌بێت خۆمان بۆ كۆنگره‌ و هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی كوردستان ئامادده‌ بكه‌ین.

له‌ كۆتایشدا وتاری بنه‌ماڵه‌ خوێندرایه‌وه‌، كه‌تێیدا سوپاسی یه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ كرا كه‌هه‌ر له‌ نه‌خۆشی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی هه‌تا كۆتایی هاتنی مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket