riklam

حاكم قادر: عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی نمونه‌ی پیاوی پیست و پایه‌ نه‌ویست بوو

پرسەنامە 11:02 AM - 2018-06-14
.

.

حاکم قادر حەمە جان ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌به‌ۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی ئاڕسته‌ی خانواده‌و سه‌رجه‌م یه‌كێتیه‌كان ده‌كات.

بەداخ و پەژارەیەكی قوڵەوە , ھەواڵی مەرگی ناوەختەی ھەڤاڵ عەبدولڕەزاق فەیلی_م بیست , ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ک) وە ھەڤاڵێکی دێرین و دڵسۆز کە ھەمیشە بە ورەو وزەی شۆڕشگێڕانەوە لە کاروانی خەباتی کوردستان (ی.ن.ک) ڕوانیەوە

ھەڤاڵ عەبدولڕەزاق نمونەی پیاوی پۆست و پایە نەویست بوو , بەڵام خاوەنی بۆچوونی نەگۆڕو دورنمای کوردایەتی بوو , کە تێروانینەکانی لای سەرجەم ھەڤاڵان بە بایەخەوە لێی دەڕوانرا .

ھەر بۆیە لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە زەرەرێکی گەورە بوو بۆ پەلکە زێڕینەی خەباتی کوردستانی و بۆ (ی.ن.ک)یش لە دەستدانی تێکۆشەرێکی کەم وێنەو ئەندامێکی دیکەی دامەزرێنەری ئەم شۆڕشەو (ی.ن.ک)ە کە سەرەتاکەی دیارەو کۆتایەکەی تەنھاو تەنھا بەندە بە بەدیھاتنی ئاوات و ئامانجی گەلەکەمان وە خەونی شەھیدان و تێکۆشەران
درودو وەفا بۆ گیانی پاکی ھەڤاڵ عەبدولڕەزاق

حاکم قادر حەمە جان
ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket