riklam

سبه‌ینێ ته‌رمی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی له‌گردی سه‌لیم به‌گ به‌خاك ده‌سپێردرێت

ی.ن.ک‌‌ 12:08 AM - 2018-06-14
.

.

ئه‌مشه‌و عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لیپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی، له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایكرد.

 

وابڕیاره‌ له‌سه‌عات 9ی  به‌یانی ته‌رمی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی سبه‌ینێ له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی به‌ڕێبكرێت بۆ گردی سه‌لیم  له‌شاری سلێمانی و له‌وێدا به‌خاك ده‌سپێردرێت .

 

عه‌بدولڕه‌زاف عه‌زیز میرزا ناوی ته‌واویه‌تی و به‌ عه‌بدولڕه‌زاف فه‌یلی ناسراوه‌و له‌ساڵی 1945 له‌شاریی به‌غدا له‌دایك بووه‌.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket