riklam

رۆژانی جه‌ژن مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كراوه‌ ده‌بێت

کوردستان 07:36 PM - 2018-06-13
.

.

رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ڕووی هاووڵاتیان و گه‌شتیاراندا كراوه‌ ده‌بێت.

هاشم حه‌مه‌ عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیارمانداوه‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز مۆزه‌خانه‌كه‌مان كراوه‌ ده‌بێت.

وتیشی: هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت هاتونه‌ته‌ شاری سلێمانی، تا بواری ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێت سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket