riklam

ته‌ندروستی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ناجێگیره‌

ی.ن.ک‌‌ 07:34 PM - 2018-06-13
.

.

خانه‌واده‌ی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ باری ته‌ندروستی تێكچووه‌و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌.

لاوك میرزا برازای عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: باری ته‌ندروستی عه‌بدولڕاه‌زاق فه‌یلی مامم ناجێگیره‌و له‌ شاری پزیشكی فاروق له‌ سلێمانی له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌.

عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی یه‌كێكه‌ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دوا پۆستیشی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket