riklam

خوێندنی باڵا خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی دەكاتەوە

کوردستان 06:00 PM - 2018-06-13
.

.

بەئامانجی رەخساندنی دەرفەتی لەبار بۆ خوازیارانی فێربونی زمانی ئینگلیزی، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئامادەكاری دەكات بۆ كردنەوەی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە پارێزگاكانی كوردستان.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ 31ی حوزەیرانی 2018، لەدیوانی وەزارەت كۆبوونەوەیەك لەنێوان د.ئامانج سەعید راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، كریستۆڤەر لیدلۆ سەرپەرشتیاری رێكخراوی ئیمیدیست لە كوردستان بەڕێوەچوو.

لە كۆبونەوەكەدا، راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی باسی لە دیدگای وەزارەت كرد بۆ گرنگیدان بەزمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی كوردستان، بۆ ئەوەش رایگەیاند: وەزارەت ئەخوازێ خولی پەرەپێدانی توانای زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی زمان بكاتەوە، بەتایبەت كاندیدەكانی خوێندنی باڵا، بۆ ئەوە مەبەستەش وتی: دەمانەوێ سود لە ئەزمونی سەركەوتویی رێكخراوی ئیمدیست وەربگرین.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەكانی كردنەوەی ئەو خولانە لەپارێزگاكانی (هەولێر، هەڵەبجە، سلێمانی ودهۆك) كرا، هاوكات باس ئامادەكارییەكانی رێكخراوی ئیمدیست كرا بۆ كردنەوەی سێنتەری تاقیكردنەوەی (TOEFL iBT) لە زانكۆ حكومیەكان.

لە ئێستادا، لە دیوانی وەزارەت، بەهاریكاری رێكخراوی ئیمدیست خولی پەرەپێدانی توانای زمانی ئینگلیزی بۆ فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت كراوەتەوە. 

رێكخراوی ئیمدیست لە ساڵی (١٩٥١) دامەزراوە و، ئۆفیسی سەرەكیان لە (واشنتن)ی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە و، خاوەن ئەزمونی نزیكەی (٧٠) ساڵە كاركردنیان لە بواری خولی پەرەپێدانی توانای زمانی ئینگلیزی هەیە و، لە ئێستادا لقیان لە دەیان وڵات هەیە.

PUKmedia راگەیاندنی خوێندنی باڵا

IMG_0001.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket