riklam

كەشوهەوای رۆژانی جەژنی راگەیەنرا

کوردستان 05:49 PM - 2018-06-13
.

.

كەشناسی هەرێم رایگەیاند لەرۆژانی جەژنی رەمەزاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و  بۆ ماوەیەك بەجێگری دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەبارەی كەشوهەوای رۆژانی جەژن لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، رایگەیاند: هەرێمی كوردستان هەر لەژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی دەمێنێتەوەو ئاسمانی هەرێم لەرۆژانی جەژن بەگشتی ساماڵ دەبێت.

ئەوەشی رونكردۆتەوە: یەكەم رۆژی جەژن پلەكانی گەرما بەچەند پلەیەك روو لەبەرزبوونەوە دەكات و پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی لەنێوان 37 بۆ 40 پلە دەبێت، بەمشێوەیە، (سلێمانی 37، هەولێر 40، هەڵەبجە 39، دهۆك 37، كەركوك 42) پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی هەرێم دەشڵێت: دووەم رۆژی جەژن پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبێتەوەو سێیەم رۆژیش نزمتر دەبێتەوە، پاشان بۆ ماوەیەك پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

6464.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket