سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له موسوڵمانان ده‌كات
عیراق 04:22 PM - 2018-06-13.
ئه‌مڕۆ 13-6-2018 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق و ته‌واوی موسوڵمانان كرد، هاوكات تیایدا داوای پته‌وكردنی سیستمی دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته ئه‌منییه‌كان و پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو به‌ره‌وپێشبردنی پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پاراستنی مافه‌كانی عیراقی كرد، سوود وه‌رگرتنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و ستراتیژی، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه
ئه‌ی گه‌لی عیراقی دلێر
سڵاوی خوداتان لێبێت
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه كه ماڵئاوایی ده‌كه‌ین له مانگی به‌زه‌یی و لێبوردن، مانگی ره‌مه‌زانی به‌ڕێز، گه‌رمترین پرۆزبایی پێشكه‌ش ده‌كه‌م به رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقمان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییانه‌وه‌و ته‌واوی موسوڵمانان له جیهاندا، داوا له په‌روه‌ردگاری مه‌زن ده‌كه‌م رۆژوه‌كانتان قبوڵ بكات و رۆژه‌كانتان بكاته جه‌ژن و بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی، هاوكات له‌سایه‌ی گه‌وره‌یی خۆیه‌وه رۆژه پیرۆزه‌كانمان بكاته ده‌سپێكێكی مه‌زن و سه‌رتاسه‌ری بۆ به‌هێزكردنی هه‌نگاوه‌كانمان له به‌ره‌وپێشچونی پێكه‌وه به‌ره‌و بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی ئۆقره‌و تاوسه‌ندو بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوكاری و لێتێگه‌یشتن و كاری بنیاتنه‌ری هاوبه‌ش.
ئه‌م بۆنه پیرۆزه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه به‌وپه‌ڕی هه‌ستی پێزانینه‌وه سڵاو و پێزانینیم پێشكه‌ش بكه‌م به قاره‌مانه نه‌به‌زه‌كانمان له رۆڵه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانمان به‌هه‌موو رێز‌و پێكهاته‌كانیانه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنانه‌یان كه به‌ده‌ستیانهێناوه به‌سه‌ر تێرۆردا، قوربانی زۆر‌و زه‌وه‌ندیان پێشكه‌شكردوه‌و داستانی قاره‌مانیه‌تییان تۆماركردووه له جه‌نگی پیرۆزی گه‌له‌كه‌مان دژی پاشماوه‌كانی تێرۆر، هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه سڵاوم بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان كه ئه‌وان و ئێمه‌ش هه‌موومان شانازی ده‌كه‌ین كه رۆڵه‌كانیان سه‌رو ماڵیان به‌ختكردووه له‌پێناوی سه‌ربه‌رزی و ئازادی‌دا، داوای سۆز‌و به‌زه‌یی یه‌زدان ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدان و چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره قاره‌مانه‌كان.. هاوسۆزی ده‌رده‌بڕم بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه تائێستاش به‌ده‌ست سه‌ختییه‌كانی ئاواره‌بونه‌وه ده‌ناڵێنن، نزا‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوی هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌موو توانایاكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌و سه‌لامه‌تییان بۆ زێد‌و ماڵ و حاڵیان.
گه‌له‌كه‌مان كه هه‌لومه‌رجی نائاسایی و دژواری تێپه‌ڕاند، گه‌له‌كه‌مان به تێپه‌ڕاندنی هه‌لومه‌رجه نائاسایی و دژواره‌كه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی وره‌یه‌كی نه‌گۆڕی سه‌لماند بۆ به‌رده‌وامبوون له كاروانی بنیاتنانی عێراقی دیموكراسی مۆدێرن و پابه‌ندبوون به یه‌كگرتوییه‌كه‌ی، لێره‌وه داوا له عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌وڵی جدی بخه‌نه‌كار له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌ڕێی لێكتێگه‌یشتنی زیاتر‌و دیالۆگی پۆزه‌تیڤ و وه‌لانانی دوبه‌ره‌كی و لێكدابڕان و كاركردنی جدی له‌پێناوی پاراستنی ئۆقره‌یی سیاسی و ئاسایش و هه‌ورازخستنی پره‌نسیبی هاووڵاتیبون و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان به هه‌ستكردن به لێپرسراویه‌تی و دادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستورو پابه‌ندبون به قانونه‌كان به‌وجۆره‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانی قوڵده‌كاته‌وه‌و پێشكه‌وتن به‌ره‌و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و پاراستنی مافه‌كانی له سودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژی و به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان.
په‌روه‌ردگار رۆژه‌كانمان بكاته جه‌ژن و خۆشی و ئاشتی و خۆشویستن و هیوا.
جه‌ژنتان پیرۆز‌و هه‌موو ساڵێك عێراق و عێراقییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌ر له‌خۆشیدا بن.
فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24