riklam

خوێندنی باڵا 20 سكۆله‌رشیپ بۆ خوێندكارانی بیانی راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 04:12 PM - 2018-06-13
.

.

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆگرامی كورد سكۆله‌رشیپ و له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ بایه‌خدان به‌ زمان و ئه‌ده‌ب و كه‌لتوری كورد، وه‌زاره‌ته‌كه‌يان 20 سكۆله‌رشیپ بۆ خوازیارانی نێوده‌وڵه‌تی (جگه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق) بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی (به‌كالۆریۆس) له‌ بواره‌كانی زمان و ئه‌ده‌ب و دیراساتی كوردی راده‌گه‌یه‌نێت.

مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ كورد سكۆله‌رشیپ:
1- پێویسته‌ پێشكه‌شكار هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بێت، بۆ نموونه‌ به‌كالۆریای نیشتیمانی، تاقكردنه‌وه‌ی (SAT1 and SAT2)، (A-Level)، یان هاوكاته‌كه‌ی له‌ سیستمی خوێندنی وڵاتانی تر.
2- پێویسته‌ پشتگیری دوو مامۆستای خوێندنگه‌ یان شوێنی كاركردنه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات و كۆپی ئۆرجیناڵی بڕوانامه‌كانی به‌ نمره‌وه‌ پێشكه‌ش بكات.
3- پێویسته‌ پێشكه‌شكار لانی كه‌م ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی له‌ (4.5)ی ئایڵتس یان هاوتاكه‌ی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ستاندارده‌كانی تری توانستی زمان كه‌متر نه‌بێت.
4- خوێندن له‌ ئاستی به‌كالۆریۆس به‌ درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ به‌ زمانی كوردی ده‌بێت.
5- ماوه‌ی خوێندن چوار ساڵه‌، جگه‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌م كه‌ ساڵی ئاماده‌كارییه‌ (فاونده‌یشن) و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ فێربوونی زمانی كوردی و په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی كه‌لتوریی و په‌یوه‌ندیكردن.
6- خوێندنه‌كه‌ی له‌ یه‌كێك له‌م زانكۆیانه‌ (سه‌ڵاحه‌دین/ هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، سۆران و كۆیه‌) ده‌بێت.

پشتیوانی دارایی بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس:
1- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ركی كرێی خوێندنه‌كه‌یان ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ به‌ درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان و ساڵی ئاماده‌كاری (فاونده‌یشن)
2- مانگانه‌ بڕی (600$) بۆ بژێوی ژیان، به‌پێی ستانداردی ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌ك كه‌س پێده‌درێت.
3- دابینكردنی شوێنی مانه‌وه‌یان (به‌شی ناوخۆیی).
4- ساڵانه‌ (1000) دۆلار بۆ كاندید خه‌رجده‌كرێت بۆ خه‌رجی سه‌فه‌ر، جگه‌ له‌ وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌مریكاو ئوستورالیا، كه‌ ساڵانه‌ بڕی (1500) دۆلاریان بۆ خه‌رجده‌كرێت وه‌ك خه‌رجی سه‌فه‌ر.
5- دابینكردنی سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌كانی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی (ڤیزا) و (مانه‌وه‌) بۆ كاندید له‌ هه‌رێمی كوردستان.
6- ئه‌و كاندیده‌ی بۆ یه‌كه‌مینجار ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌ته‌وه‌ پێشوازی و گواستنه‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ بۆ ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ شوێنی مانه‌وه‌ی.
7- بیمه‌ی ته‌ندروستی: ئه‌م بیمه‌یه‌ ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ (500) دۆلار بۆ ساڵێك و كاندیده‌كه‌ خۆی ئازاده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی كۆمپانیای تایبه‌ت به‌ ده‌سته‌به‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی، ئه‌م بیمه‌یه‌ چاره‌سه‌ركردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناگرێته‌وه‌.
8- ئه‌م سكۆله‌رشیپه‌ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی ئه‌كادیمیه‌ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ماوه‌ی دیاریكراو، هه‌ر ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ ماوه‌ی 4 ساڵ (له‌ڕووی كرێی خوێندن و بژێوی ژیان و ده‌رماڵه‌ی سه‌فه‌رو بیمه‌ی ته‌ندروستی) له‌ ئه‌ستۆی كاندید ده‌بێت.

تێبینی:
* دواین واده‌ بۆ پێشكه‌شكردنی دۆكیۆمێنت و زانیارییه‌كان رێكه‌وتی (1-8-2018)یه‌.
* دۆكیۆمێنت و زانیارییه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و ئیمه‌یله‌([email protected])  بكه‌ن.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket