riklam

پەیامێك لەمەڵبەندی كەركوكی یەكێتییەوە بۆ كەركوكییەكان

ی.ن.ک‌‌ 03:52 PM - 2018-06-13
.

.

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی كوردستان بە تایبەتی دەكەین، هیوادارین هاتنەوەی ئەم جەژنە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموان و، خوای گەورە رەحمەت و بەزەیی خۆی بەسەر گەل و نەتەوەكەماندا ببارێنێ و رۆژ و تاعەتی هەمو لایەكیشی قبوڵ كردبێ.

بە داخێكی زۆرەوە، ئەم جەژنە بەبێ سەرۆك مام جەلال بەڕێدەكەین و ئەومان لە ناودا نییە! لێرەوە سڵاوو خۆشەویستی و وەفای كەركوكییەكان بۆ سەر گڵكۆی مام دەنێرین و پێی دەڵێین گەر بەجەستەیش لەناوماندا نەماوی، بەڵام رۆحیانەتە پاك و بێگەردەكەت هەر لەناوماندا دەمێنێتەوە و ئەبێتە رۆشنكەرەوەی بیری كوردەواری و یەكتر قبوڵ كردن و، هانمان دەدا بەرەو دوا رۆژێكی گەش و روناك، هەنگاو بنێین.

لەم بۆنەیەدا بەشێوەیەكی تایبەتی پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەین و، یادی شەهیدەكانییان كە شەهیدی كوردستان و رێگای دیمۆكراسیین، بەرز دەنرخێنیین و، ستایشی قوربانییەكانییان دەكەین كە لە سایەی خوێنی گەشییان گەلەكەمان لە مەترسی تیرۆر و كاری دوژمنكارانە پارێزران.

 هەروەك ستایشی قارەمانێتیی و ئازایی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان دەكەین، كە ئەو پێشكەوتن و ئازادیی و ئارامییەی ئەمڕۆ بەدەستهاتوە لە سایەی شەونخونی و ماندوبونی ئەواندایە.

هەر بەم بۆنەیەوە تەئكید دەكەینەوە وێڕای سوربونمان لە سەر دۆزی رەوای گەلەكەمان بەتایبەتی كوردستانی بونی كەركوك، هاوكات برەو بەهەنگاوەكانی بونیاتنان و گەشەكردنی وڵات و دیموكراسی و پێكەوەژیانی ئاشتییانی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك بدەین و، تەواوی تواناكانمان بخەینەگەڕ لە پێناو دەستەبەركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی گیانی برایەتی نێوان ئاین و مەزهەب و پێكهاتە جیاكانی شارەكە، كە بەداخەوە لە ئێستادا هەندێك كەس و لایەن دەیانەوێ ئەو پێكەوە ژیانە كە سەرۆك مام جەلال ئەندازیارەكەیەتی بخەنە بەر مەترسی و هەڕەشەی لەناوچون.

پیرۆزبایی گەرممان بو خەڵكی دلێرو خۆڕاگری كەركوك، كە لە سەرجەم وێستگە جیاوازەكاندا شانبەشانی یەكێتییەكەیان لە سەرپێ وەستان و چۆكیان دانەداو، جوامێرانە درێژەیان بەكاروانی نەپساوەی خەباتدا لە پێناو بەدەستهێنانی تەواوی مافەكانییان لە سەرویانەوە مەسەلەی كەركوك و یەكلاكردنەوەی چارەنوسی ئەو پارێزگایەو هێشتنەوەی ناسنامەكەی بەكوردستانی.

جارێكی دیكە جەژنی رەمەزانتان پیروز بێت و خوای گەورە پشت و پەنای نەتەوەكەمان بێ تاگەیشتن بەتەواوی مافەكانمان.

ئاسۆ مامەند

لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket