riklam

ماته‌مینی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ كۆچی راگه‌یاندنكار قاسم محه‌مه‌د غالی

پرسەنامە 03:50 PM - 2018-06-13
.

.

رۆژی 12-6-2018 سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ به‌یانێكدا ماته‌مینی ده‌ربڕی بۆ كۆچی دوایی راگه‌یاندنكارو نووسه‌ری رۆژنامه‌یی قاسم محه‌مه‌د غالی كه‌ دوای نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت كۆچی دوایی كرد.

ده‌قه‌كه‌ی:
له‌كاتێكدا نوسینگه‌ی راگه‌یاندن له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كۆچی دوایی راگه‌یاندنكارو نووسه‌ری رۆژنامه‌یی قاسم محه‌مه‌د غالی به‌ زیانێكی گه‌وره‌ ئه‌ژمار كردووه‌ له‌ رۆژنامه‌گه‌ری عیراقی و عه‌ره‌بیدا، ئاماژه‌شی كردووه‌ بۆ هه‌وڵی جیاو دانسقه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ له‌وكاته‌ی كه‌ سه‌رۆكی پێشووتری فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن بووه‌ له‌ ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی حوریه‌ بووه‌ سه‌رباری نوسینه‌كانی له‌ دیارترین رۆژنامه‌ عیراقی و عه‌ره‌بییه‌كان و خه‌بات و تێكۆشانی دژی رژێمی دیكتاتۆری له‌ناوچوو، هاوكات گه‌رمترین پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و دۆستانی كردووه‌ بۆ ئه‌م كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌و داوای سه‌بوری و ئۆقره‌یی بۆ كردوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket