riklam

رونكردنەوەی مەرزی باشماخ لەسەر هاتووچۆ لەڕۆژانی جەژندا

کوردستان 03:42 PM - 2018-06-13
.

.

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت بەبۆنی جەژنی رەمەزانەوە، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو تانكە رادەگیرێت، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاران بەردەوامدەبێت.

ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ،بە PUKmediaی راگەیاند: بەپێی ئەو رێككەوتنەی وەك مەرزی باشماخ لەگەڵ ئێران هەمانە لەبۆنەكاندا هاتووچۆی تانكەرو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەهەردوو سنوری هەرێمی كوردستان و ئێرانەوە رادەگیرێت.

وتیشی: بۆ جەژنی رەمەزان، یەكەم رۆژی جەژن تەنها هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو تانكەر رادەگیرێت، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاران بەردەوامدەبێت و لە دووەم رۆژی جەژندا هاتووچۆی بارهەڵگریش بەتەواوی دەكرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو  ئێران لە بۆنەكانیشدا، خاڵە سنورییەكان بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریشدا داناخات، بەڵام وەك مەرزی باشماخ ئەو رۆژە پشوو دەدرێتە كارمەندەكان و بەو هۆیەوە هاتووچۆی بارهەڵگر رادەگیرێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket