كاروباره‌كانی خوێندنی باڵا به‌سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت
کوردستان 03:34 PM - 2018-06-13.
هاووڵاتیان به سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌توانن كاروباره‌كانیان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایی بكه‌ن
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: سیستمی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی وه‌زاره‌ت كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان ده‌كات و گله‌یی هاووڵاتیان له دواكه‌وتنی نووسراو و دووباره‌و سێباره ناردنه‌وه‌یان ناهێڵێت و ده‌بێته چاره‌سه‌ری نه‌هێشتنی رۆتین له راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان.
ئه‌م وتانه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ئاماده‌بوونی د.خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی و (د.داود سلێمان) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌ندازه‌و پڕۆژه‌كان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات، كه ئه‌مڕۆ 13-6-2018 له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی به‌شه‌كان و ستافی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی ورده‌كاری پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی وه‌زاره‌تی روونكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش رایگه‌یاند: ئه‌م سیستمه خۆی له ئه‌پڵیكه‌یشنێكی مۆبایل ده‌بینێته‌وه كه چوار به‌شی سه‌ره‌كی تێدایه بۆ چاودێری و به‌دواداچوونی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان (به‌دواداچوونی نووسراو)، هه‌روه‌ك زانیاری و داتا له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (زانیاری كه‌سی) و هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت (هه‌واڵ) و ناردنی په‌یام له وه‌زاره‌ته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ر بۆ ئاگاداربوون له دوایون بڕیار‌و راسپارده‌كان. وتیشی: ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه ده‌بێته كه‌ناڵێكی ره‌سمی وه‌زاره‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانی له‌خۆگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی راشیگه‌یاند: سیستمه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌ش به‌ش له‌خۆده‌گرێت، كه تایبه‌ته به فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان و راییكردنی مامه‌ڵه‌كان، به‌شه ئهلیكترۆكانیش بریتین له: (سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، ژمێریاری، نووسراوه‌كان، سكۆڵه‌رشیپ، داتا‌و زانیاری خوێندكاران و قوتابیان، یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان).
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، كه دونیای ئێستا دونیای پێشكه‌وتنه له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیا، بۆیه پێوست ده‌كات بۆ هاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی سیستم و به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه خزمه‌تی زیاتر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: پێویسته‌و ده‌بێت ئه‌م سیستمه به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكرێت، چونكه هۆكارێكی گرنگه بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و هاووڵاتیان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن زیاتر له‌مڕووه‌وه خزمه‌ت بكرێن.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمه جێبه‌جێ نه‌كه‌ین چی رووده‌دات؟ له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پێشكهشكردو رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمه جێبه‌جێ نه‌كه‌ین دواده‌كه‌وین و ناتوانین به‌گوێره‌ی پێویست خزمه‌تگوزارییه‌كانمان پێشكه‌شبكه‌ین. وتیشی: ئێمه خۆمان پابه‌ند كردووه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه‌و ده‌بێت كاری پێبكه‌ین، چونكه ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه هۆكاره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بخه‌ینه خزمه‌تی هاووڵاتیان.
له‌باره‌ی پێشه‌نگی وه‌زاره‌تیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاشكرایكرد، كه ده‌بێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێشه‌نگ بێت، چونكه ئه‌م وه‌زاره‌ته لوتكه‌ی زانست و زانیارییه له وڵات، حكومه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئێمه ده‌كات و هاووڵاتیانیش له‌ئاستی ئه‌و داواكاریهن بۆیه ده‌بێت ئامانجه‌كه‌مان بپێكین.
له كۆتایی وته‌كانیشیدا د.یوسف گۆران وتی: له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه گه‌ڕانه‌وه نیه‌و ئێمه رێگه‌یه‌كی دروستمان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان.
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.داود سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌ندازه‌و پرۆژه‌كان له وته‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی له‌م هه‌نگاوه گرنگ و پڕ بایه‌خه‌ی وه‌زاره‌ت كرد به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و جێه‌جێكردنی ته‌واوی به‌رنامه‌و پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت به سه‌ركه‌وتوویی هاوشان له‌گه‌ڵ سیستم و ته‌كنه‌لۆژیا تازه‌كانی دونیا‌و به‌ڕوونی گه‌یاندنی په‌یام و خزمه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان. وتیشی: بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه گرنگه پێویستمان به هه‌ماهه‌نگی و ته‌واوی فه‌رمانگه‌و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و هاوكاری هاووڵاتیان ده‌بێت.
به جێبه‌جێكردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنیكردنی وه‌زاره‌ت، چیتر هاووڵاتیان پێویست ناكات بۆ راییكردن و به‌دواداچوونی مامه‌ڵه‌كانیان كاتی زۆر به رۆتینی كارگێڕی به‌سه‌ربه‌رن، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌تی مۆبایله‌وه ده‌توانێت بچێته ناو سیستمه‌كه‌و ته‌واوی زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی مامهڵهكهیهوه بزانێت، ئه‌ویش به دابه‌زاندنی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه له مۆبایل به ناونیشانی (MHE KRG) له سیستمی ئه‌ندرۆید له (Play store) یان به‌م لینكه (https://play.google.com/store/apps/details?id=com.kardo.mhe) كه ئێستا به‌رده‌سته‌و بۆ سیسته‌می (IOS) له (App store ) به‌مزووانه به‌رده‌ست ده‌بێت.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26