riklam

ئه‌و شاورمانه‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هاورده‌ی سلێمانی كراون له‌ناوده‌برێن

کوردستان 03:23 PM - 2018-06-13
.

.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ بڕێكی زۆر شاورمه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی لیبڵه‌كانی و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی و دوو به‌رواری، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر دۆنه‌ر (شاورمه‌)دا گیراوه‌ كه‌ شیاوی خواردن نیه‌.

وتیشی: ژماره‌ی لوله‌ی ئه‌و شاورمه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ زیاتر له‌ 150 دانه‌یه‌، له‌ كارگه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر ئاماده‌و هاورده‌ی شاری سلێمانی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سیتی شۆڕش له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری، بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری سلێمانی ده‌یفرۆشرێت.

راشیگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، ده‌ستكاریكردنی لیبڵ و شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ناوی یان هه‌بوونی دوو لیبڵ له‌سه‌ر كاڵاو شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیه‌كان رێگه‌پێدراو نیه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه‌ سه‌رجه‌میان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

34 (1).jpg

34 (3).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket