riklam

سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری كۆنگۆ كۆده‌بنه‌وه‌

عیراق 03:15 PM - 2018-06-13
.

.

ئه‌مڕۆ 13-6-2018 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ جانكڵۆد گاكۆسۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری كۆنگۆو وه‌فدی هاوڕێی.

سه‌ره‌تا سه‌رۆك كۆمار به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كردو ئاماژه‌یكرد بۆ گرنگی به‌هێزكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ڕێی فراوانكردنی هاریكاری بنیاتنه‌رانه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا.

وه‌زیری میوانیش سڵاو و رێزی دینیس ساسۆ نگیسۆ سه‌رۆك كۆماری كۆنگۆی گه‌یانده‌ سه‌رۆك كۆمارو نامه‌یه‌كی سه‌رۆك نگیسۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك مه‌عسوم كرد، هاوكات پیرۆزبایی كۆنگۆی گه‌یاند به‌ گه‌لی عیراق به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی عیراق به‌سه‌ر تیرۆرو به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و ئۆقره‌یی.

به‌ڕێز جان كڵۆد گاكۆسۆ داوای وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ عیراق پشتیوانی داواكه‌ی كۆنگۆ بكات بۆ به‌ئه‌ندامبوونی له‌ رێكخراوی (ئۆپیك)دا، سه‌رۆك كۆماریش پشتیوانی عیراقی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و داوایه‌ كه‌ ئاماده‌ی هاریكارییه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگۆ په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی دووپاكرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی هه‌ردوو وڵات، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ كۆنگۆ ده‌خوازێت هاریكارییه‌كان چالاك بكات به‌وجۆره‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌ردوو گه‌لی دۆست ده‌كات و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئۆقره‌یی و ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆك مه‌عسوم سڵاوی خۆی به‌ وه‌فدی میواندا نارد بۆ دینیس ساسۆ نگیسۆی سه‌رۆكی كۆنگۆ.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket