riklam

بافڵ تاڵەبانی: نابێت دەنگی هیچ توێژێك پوچەڵبكرێتەوە

کوردستان 03:12 PM - 2018-06-13
.

.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، گلەیی و گازندەی پێشمەرگە دەگەیەنێتە نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان.

ئەمڕۆ13ی حوزەیرانی 2018، لە دەباشان بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازیكرد لە یان كۆبیش نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەسەرەتای دیدارەكەشدا هەردوولا جەختیان كردەوە لە یەكڕیزی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان و رایانگەیاند: پێویستە كورد بەیەكڕیزی و یەكگرتووی بچنە بەغدا.

هاوكات، بافڵ جەلال تاڵەبانی، گلەیی و گازەندەی پێشمەرگەی گەیاندە یان كۆبیش و رایگەیاند: دەنگی هیچ چین و توێژێك نابێت پوچەڵ بكرێتەوە.

وتیشی: ئەگەر ناڕەزایەتی و تانە لە ئەنجام و شێوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەیە، دەبێت لێكۆڵینەوەی وردی تێدا بكرێت، هەروەها بەپشتبەستن بەدەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەبێت بڕیارێك بدرێت كە چارەسەری كێشەی هەڵبژاردن بكات و لە توانایدا هەبێت گۆڕانكاری لە دۆخەكەدا بكات.

لای خۆشییەوە، یان كۆبیش، جەختیكردەوە: نابێت هیچ گروپێكی دەنگدەر بێبەش بكرێت لەمافی  دەنگدان وەك پێشمەرگەو ئەوانی تریش.

وتیشی: ئەگەر هەر سەرپێچی و سكاڵایەك هەیە، پێویستە بەشێوەیەكی شەفاف لێكۆڵینەوەی تێدا بكرێت.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket