riklam

یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌سوریا ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 02:49 PM - 2018-06-13
.

.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مامۆستا حه‌مید ده‌رویش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌رێز/ مامۆستا حه‌مید ده‌رویش - سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا

بابه‌ت/ پیرۆزبایی
سڵاوێكی گه‌رم...

به‌بۆنه‌ی یادی (61) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌تان، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی‌ و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین، له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی بۆ هه‌موو تێكۆشه‌ران‌ و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌تان ده‌نێرین.

هیوادارین یادی دامه‌زراندنی پارته‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، ببێته‌ بۆنه‌ی خۆسازدانه‌وه‌ بۆ قۆناغی نوێ‌ خه‌بات ‌و قوڵكردنه‌وه‌ی ته‌بایی نێوان گه‌لی كوردستان له‌ باشووری كوردستان‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، بۆ هێنانه‌دی مافه‌ دیموكراسی ‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان ‌و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ به‌دیهاتووه‌كانیش.

ئومێده‌وارین، گۆڕانكارییه‌كانی سوریاو ناوچه‌كه‌ له‌به‌رچاو بگرن ‌و سه‌نگه‌ری دیپلۆماتی ‌و سیاسی، بۆ هه‌لومه‌رجه‌كه‌‌و دابینكردنی مافه‌ دیموكراسییه‌كان، زۆر گرنگه‌ له‌ناو سوریاو ناوچه‌كه‌دا.

ئێمه‌ له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شانازی به‌ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌مێژینه‌مان له‌گه‌ڵ پارته‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، كه‌ جه‌نابی مام جه‌لال و مامۆستا حه‌مید ده‌روێش به‌ردی بناغه‌كه‌یان داناوه‌و له‌ چه‌ندین وێستگه‌ی مێژوویدا، هه‌ماهه‌نگی ‌و هاوپشتی له‌نێوانماندا هه‌بووه‌.

هه‌ر شاد‌و سه‌ركه‌وتووبن...

له‌گه‌ڵ رێزدا...

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

13/6/2018

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket