riklam

ترامپ بۆ ئۆباما: ئەمشەو بە ئارامی بخەوە

جیهان 02:30 PM - 2018-06-13
.

.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدوای دیدارە مێژووییەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور، پەیامێک ئاڕاستەی باراک ئۆباما دەکات و دەڵێت: ئیتر کۆریای باکوور ئەو مەترسییە گەورە نییەو ئەمشەو بە ئارامی بخەوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: پێش ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، خەڵک وا بیریان دەکردەوە کە لەگەڵ کۆریای باکوور روبەڕووی جەنگ دەبینەوە، ئۆباما وتی "کۆریای باکوور گەورەترین و مەترسیدارترین کێشەی ئێمەیە"، بەڵام ئیتر کێشە نییە. ئەمشەو بە ئارامی بخەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ کۆبوونەوەیەکی ترامپ و کیم جۆن ئۆن لە سەنگاپوور بەڕێوەچوو.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket