riklam

خەتای حكومەت

بابەتی گۆڕاو 02:28 PM - 2018-06-13
.

.

خەتای حكومەت

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× هەر ئەوانە چاكیان كرد كە تێیان تەقان چوون بۆ خاریج.
ـ ئەی ئێرە چ عەیبێكی هەیە قەلەمون؟ شوێن هەیە بەقەدەر ئێرە ئازادیی تیابێ‌؟
× ئازادی؟؟؟؟
ـ بەڵێ‌، تەنانەت لە هەڵبژاردنی جۆری مردنەكەشتا ئازادیت.
× چۆن چۆنی قوربان؟!
ـ چاك چاكی رۆڵە… ئەگەر ئەتەوێ‌ بەهەوای پیس بمریت رۆژی نیو سەعات بچۆ بۆ خۆڵە عەمەلەكەی تانجەرۆ.
× ئەی ئەگەر بمەوێ‌ بە سیل و دیقەوە بمرم؟
ـ ئەوە بچۆ گوێ‌ لە ئەخبار بگرە.
× بەڕاستی گەورەم تا چاوبڕكات حەكیمی. بەڕاستی ئافەرم.
ـ یەعنی تا ئێستا نەتزانیوە؟
× نە بەزاتی خوا…
ـ دە بۆخۆت بڕۆ هەر بەغیلی بەخۆت بەرە.
× بە خۆمی نابەم ئوستاز.. بە كوڕەزازاكان و بە كچەزازاكانی ئەبەم كە ئێمە ئەبین بە پێشینانیان.
ـ راست ئەكەی ئەبێ‌ چەند بەدبەخت و قوڕبەسەر دەرچن؟
× شەرت نییە وابێ‌ قوربان. لەوانەیە دەرس لە تەئریخەكەی ئێمە وەربگرن.
ـ كام تەئریخە كوڕم؟!
× ئەوەی كە یەكەمجار تراجیدیایەو جاری دووەم ئەبێ‌ بە كۆمیدیاو جاری سێیەمیش ئەیكەن بە قەراری حكومەت.
ـ ئەوە تۆ كەی ئەبی بە بەشەر رۆڵە؟! چەند جارم پێ‌ وتی نەباسی حكومەت بكە و نە باسی مەنتوجاتەكانەی.
× ئەگەر مەنتوجاتی حكومەت مەبەستت قەیرانی داراییە ئەوە هیچ خەتایەكی حكومەتی تیا نییە. (پارە) كەمەو بڕۆ بەخێرهاتی.
ـ خەتای حكومەتی تیا نییە؟
× نەخێر خەتای پارەیە. پارە كەمە.
ـ پارە كەم نییە رۆڵە شیرینەكەم، مشك زۆرە مشك.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket