PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت هاووڵاتیان له‌ مه‌ترسییه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


13/6/2018 14:02:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

به‌مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی گۆشتفرۆشتن له‌ شه‌قام و شاڕێكان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنی سه‌رپێچیكارانی به‌دادگا ده‌ستپێكردوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت گۆشته‌كه‌‌ مه‌ترسی بۆ‌ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.

‌د.رزگار عه‌لی، به‌ڕیوه‌به‌ری خۆپاراستنی سلێمانی رایگه‌یاند؛ فرۆشتنی گۆشتی مۆرنه‌كراو له‌سه‌رشه‌قامه‌كان‌ له‌لایه‌ن ته‌ندروستی و ڤێتنه‌رییه‌وه‌ مۆڵه‌تی پێنه‌رداوه‌ و ئه‌و گۆشته‌شی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت زیانی بۆته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه‌.

وتیشی؛ شاڕێكان و سه‌رشه‌قامه‌كان‌ شوێنی فرۆشتنی گۆشت نییه‌ چونكه‌ ئه‌و پیشه‌ پێویستی به‌ شوێنی گونجاوی دور له‌ تیشكی خۆر و ئامێره‌كانی ساردكردنه‌وه‌ و پاكوخاوێنی هه‌یه‌، به‌ڵام تۆز و خۆڵی شه‌قامه‌كه‌ له‌سه‌ر گۆشته‌كه‌ ئه‌نیشێت و پیسی ده‌كات.

هه‌روه‌ها؛ پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری گۆشتفرۆشتن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن نه‌كراوه‌، ئایا هه‌ڵگری هیچ نه‌خۆشیه‌ك نین یاخود نه‌خۆشی ناگوازنه‌وه‌؟‌

بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان داوایان لێده‌كه‌م خۆیان له‌ كڕینی ئه‌و گۆشته‌ به‌دور بگرن و له‌و شوێنه‌ نافه‌رمی و ‌ناته‌ندوستانه‌ گۆشت نه‌كڕن، چونكه‌ گومانی نه‌خۆشیه‌كانی سكچون و رشانه‌وه‌ یاخود حومه‌ی ماڵتا و نه‌خۆشیه‌‌ ترسناكانه‌ی تری لێده‌كرێت.

پشكنین بۆ گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان ناكرێت

له‌ كوشتارگه‌كاندا پێش سه‌ربڕین له‌لایه‌ن پزیشكی ڤێتێرنه‌ریه‌وه‌‌ پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كرێت، دوای سه‌ربڕینیش به‌هه‌مان شێوه‌ جارێكی تر پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌یان ده‌كرێته‌وه‌،‌ پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی مۆری ده‌كات، له‌ كاتی هه‌بونی هه‌رجۆره‌ نه‌خۆشیه‌ك ئاژه‌ڵه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت. 

د. بورهان عومه‌ر، لێپرسراوی به‌شی كوشتارگه‌كان له‌ به‌ێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی وتی؛ به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ گه‌یاندنی گۆشتی ته‌ندروست بۆ هاوڵاتیان، له‌ كوشتارگه‌كاندا پشكنین بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌هێنرێن بۆ سه‌ربڕین، پاش دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ نه‌خۆشی نییه‌ و له‌لایه‌ن كه‌سانی تایبه‌ته‌وه‌ ‌له‌ كوشتارگه‌كان سه‌رده‌بڕرێن.

هه‌روه‌ها وتی؛ له‌كاتی نه‌بونی نه‌خۆشی له‌ گۆشتی ‌ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌، له‌ ساردكه‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌دا 12 بۆ 24 كاتژمێر ده‌مێنێته‌وه‌، پاشان گۆشته‌كه‌ ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت.

رونیكرده‌وه‌؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت به‌ رێكاره‌كانی پشكنینی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی كوشتارگه‌كاندا نه‌رۆشتوه‌ و گومانی هه‌بونی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی (تای خوێن به‌ربوون، كرمی ‌ناو گۆشته‌كه‌ و كیسی ئاوی ‌)ی لێده‌كرێت، گۆشته‌كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌ و پێویسته‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ له‌ناوببرێت.

هه‌روه‌ك وتیشی؛ یه‌كێكی تر له‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كان هه‌بوونی مشه‌خۆره‌كانی خوێنه‌ له‌ گۆشته‌كه‌دا،‌ كه‌ ڕه‌نگی گۆشته‌كه‌ بۆ زه‌رد ده‌گۆڕێت و له‌كاتی ده‌ركه‌وتنیدا پێویسته‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ بسوتێنرێت.

لێپرسراوه‌كه‌ی كوشتارگه‌كانی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له‌وكه‌س و شوێنانه‌ی ده‌كات سه‌رپێچی ده‌كه‌ن كه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ڤێتنه‌ری و ته‌ندروستی وه‌رگرتوه‌ ده‌ڵێت؛ پێویسته‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن له‌ ‌هه‌بونی گۆشتی مۆرنه‌كراو له‌ شوێنه‌كه‌یاندا خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی سزای قورس ده‌بنه‌وه‌.

سه‌پێچیكاران راده‌ستی دادگا ده‌كرێن

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، رۆژانه‌ ‌چاودێری شه‌قام و شاڕێكان ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌گرن كه‌ به‌نایاسایی و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێتنه‌رییه‌كان سه‌رده‌بڕدرێت و به‌ هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ووتی؛ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌‌كان كه‌ نوێنه‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ڤێتنه‌ری و ته‌ندروستی تێدایه‌ به‌ هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی چاودێری ئه‌و شه‌قام و شاڕێیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌نایاسایی ئاژه‌ڵی لێ سه‌رده‌بڕرێت و به‌ هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن.

وتیشی؛ داواكاری گشتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ تاوانی بینراو (الجریمه‌ المشهوده‌) ناوبردووه‌‌، به‌ نوسراوی فه‌رمی داوای ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه‌، له‌لایه‌ن پۆلیس و ‌دادگا بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ریان.

رایگه‌یاند؛ له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ئاژه‌ڵی سه‌برراودا گیراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌لایه‌ن گۆشتفرۆشه‌كانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، گۆشته‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌، هه‌روه‌ها؛ رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به‌ خاوه‌نه‌كانیان ده‌گیرێته‌به‌ر.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات؛ بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان ئه‌و گۆشته‌ مه‌كڕن، كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌نه‌رییه‌وه‌ پشكنینی بۆ نه‌كراوه‌ و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت، له‌كاتی هه‌بونی له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان له‌ڕێی ژماره‌ (07708677777)‌ یاخود تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی)ه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • تێكۆشه‌ری دێرین بایز تاڵه‌بانی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا

  • image04
  • خوێندكاران و منداڵان سەردانی مۆزەخانەی سلێمانی دەكەن

  • image04
  • ده‌میرتاش له‌ زیندانه‌وه‌ ده‌نگیدا

  • image04
  • دایكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هید به‌سه‌ر ته‌رمی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌

  • image04
  • لە پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێكی گوڵ چاندن ئەنجامدرا

  • image04
  • ژاپۆن لە کۆڵۆمبیای بردەوە

  • image04
  • سه‌رۆكی ئایسله‌ندا وه‌كو هاووڵاتیه‌كی ئاسایی له‌ناو هانده‌رانی یانه‌ی وڵاته‌كه‌یدایه‌


                                           

سوید.. پرسه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی به‌ڕێوه‌چوو


رۆژی 24-6-2018 به‌ سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ هه‌ماهه‌نگی كۆمیته‌ی سویدو ئۆرگانه&zwnj...


  پرسه‌ی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی له‌ سوید به‌ڕێوه‌ده‌چێت
  له‌ دانیمارك پێكهاته‌كانی عیراق پێكه‌وه‌ به‌ربانگیان كرده‌وه‌
                                           

تافی رانه‌بردوو، فۆرمه‌ مه‌ته‌ڵئاسه‌كه‌ی مانشێت

PUKmedia  ئاماده‌كردنی/ د. تریفه‌ عومه‌ر

  بۆ کرواتیەکان کە خەڵکانێکی ئەوروپین بنەچەی خۆیان بۆ کورد و کوردستان دەگەرێننەوە؟
   هێز و باڵاده‌ستی له‌ زمانی جه‌سته‌ی دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆندا



کاریکاتێر