riklam

دۆلار له‌ ئێران فڕی

ئابوری 12:58 PM - 2018-06-13
.

.

بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی ئێران دۆلار گه‌یشت به‌ به‌رزترین نرخی خۆی.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ نرخی دۆلار له‌ ئێران گه‌یشت به‌ 7200 تمه‌ن و ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ساڵی 1979 نرخی هه‌ر دۆلارێك حه‌وت تمه‌ن بوو و به‌مشێوه‌یه‌ نرخی دۆلار زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار قات به‌رز بۆته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور ڕێككه‌وتن به‌های دۆلار له‌ بازاره‌كانی جیهان به‌ تایبه‌تی له‌ئێران به‌رزترین نرخی خۆی تۆمار كرد.

هاوكات نرخی هه‌ر یۆرۆیه‌ك گه‌یشت به‌ هه‌شت هه‌زار و 100 تمه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخی یۆرۆ بووه‌ له‌ مێژووی ئێراندا.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket