riklam

ئاوات محه‌مه‌د: هاوكاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بكرێت

کوردستان 12:37 PM - 2018-06-13
.

.

قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئامانج له‌ كارو به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و رێگریكردنه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ سه‌رڵێچیه‌ك كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش لیژنه‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ 13-6-2018، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوه‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ گرنگه‌ی كه‌ جێبه‌جێیده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی سلێمانی ده‌ستخۆشی لێكردن و داوای لێكردن به‌هه‌مان گوڕو تین و گیانی له‌خۆبوردنه‌وه‌  به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.

  قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند: رۆژانه‌ له‌رێگه‌ی 27 لیژنه‌وه‌ چاودێری بازاڕو ماركێت و رێستۆرانت و چێشتخانه‌و هه‌موو شوێنه‌گشتییه‌كان ده‌كرێت،  له‌ ئه‌نجامی كاری لیژنه‌كان ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان ڵابه‌ندن به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ ئه‌وه‌شی بۆ كاریگه‌ری به‌رده‌وامی چاودێری و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام به‌ رۆژو شه‌و له‌ ئه‌ركدان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و رێگریكردن له‌ هه‌رجۆره‌ سه‌رڵێچییه‌ك كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت.

 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌ یه‌ك چاو ته‌ماشای هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن و رێگه‌ش به‌وه‌نه‌دراوه‌ چاوڵۆشی له‌هیچ شوێنێك بكرێت، ئه‌وه‌شی بۆ هۆكاری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان له‌كاره‌كانیاندا به‌ده‌ستیانهێناوه‌و تا ئاستێكی زۆر بونه‌ته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌موان له‌ هاووڵاتییان و كاسبكاران و فرۆشیاران.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌ركی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كارێكی قورسه‌و ڵێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك هاوكارو هه‌ماهه‌نگیانبن، چونكه‌ ئه‌ركی لیژنه‌كان بۆچاودێریكردنی شوێنه‌كان و ڵاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و داكۆكی كردنه‌ له‌ماف و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان.

 له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئاوات محه‌مه‌د داوای له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كرد به‌هه‌مان گوڕوتینه‌وه‌ به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ گرنگه‌ی كه‌ڵێیان سڵێردراوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket