10 ته‌وقه‌ی مێژوویی
ریپۆرتاژ 10:49 AM - 2018-06-13.
دوێنێ سێشه‌ممه 12-6-2018 دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور دوای 73 ساڵ ناكۆكی له سه‌نگافوره كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌كتر ته‌وقه‌یان كرد و كۆتاییان به ناكۆكییه‌كان هێنا و ڕێككه‌وتنی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات هه‌ڵدایه‌وه.
ته‌وقه مێژووییه‌كان
هه‌ندێك پێیان وایه كه ته‌وقه‌كردن ئاسانترین شێوازی ده‌ربڕینی دۆستایه‌تییه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ته‌وقه‌كردن دۆستایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه و هه‌ندێكجاریش كۆتاییه‌كی خۆشی نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ندێك له ته‌وقه‌كردنه‌كان چوونه‌ته ناو مێژووه و پێی ده‌ڵێن ته‌وقه‌ی مێژوویی.
1-چه‌مبرلین و هیتله‌ر
ڕۆژی 22 ئه‌یلولی ساڵی 1938 ئه‌دلۆڤ هیتله‌ر دیكتاتۆر ئه‌ڵمانیا له هۆتێلی دریسزن له شاری گودزبۆرگ له نزیك بۆن له ئه‌ڵمانیا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نوئیل چه‌مبرلین سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد و ڕێكه‌وتن كه به‌شێك له وڵاتی چیكسلاواكی بدرێت به ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆك وه‌زیران پێی وابوو كه ئاشتی گره‌نتی كردووه، به‌ڵام ساڵێك دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنه جه‌نگ جیهانی دووه‌م ڕوویدا.
2-چه‌رچیل، ترومه‌ن و ستالین
ڕوژی 22 ی ته‌موز ساڵی 1945 چه‌رچیل سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ترومه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ستالین سه‌رۆكی سۆڤییه‌ت له كۆنفرانسی پتسدام له ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه و ته‌وقه‌یان كرد، ئه‌وان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌وروپا به تایبه‌تی ئه‌ڵمانیای دوای جه‌نگی جیهانی گفتوگۆ و بڕیاریاندا. دیگۆڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بانگهێشت نه‌كرابوو.
3- لیندۆن و لۆته‌ر كینگ
ڕۆژی دووه‌می حوزه‌یرانی ساڵی 1964 لیندۆن جانسۆن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دكتۆر مارتین لۆته‌ر كینگ جۆنیوه‌ر سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه و ڕێككه‌وتن. به‌پێی یاسای مه‌ده‌نی ئیتر هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی پێهات و هه‌رجۆره هه‌ڵاواردن و جیاوازی ڕه‌نگ و ئایین و ڕه‌گه‌ز قه‌ده‌غه‌كرا.
4- ما‌و و نیكسۆن
ڕۆژی 21 شوباتی ساڵی 1972 ما‌و سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری گه‌لی چین له‌شاری په‌كین له‌گه‌ڵ ڕیچارد نیكسۆن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و به گه‌رمی ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد و ئه‌م ته‌وقه‌كردن كۆتایی به ناكۆكییه‌كانی نێوان دوو وڵات هێنا و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و چین دوای 23 ساڵ له پچڕان دووباره‌ی ده‌ستیپێكرده‌وه.
5- گۆرباچۆڤ و ڕیگن
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 1985 میخائیل گۆرباچۆڤ سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو، له‌گه‌ڵ ڕۆناڵد ڕیگن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له یه‌كه‌مین دانیشتنی سه‌ران له جنێڤ له سویسرا كۆبوونه‌وه و كۆتاییان به جه‌نگی سارد هێنا.
6- تاچه‌ر و ماندێلا
ساڵی 1990 مارگرێت تاچه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌فریفا له‌به‌رده‌م بینای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له شه‌قامی ژماره 10ی داونینگ له شاری له‌نده‌ن ته‌وقه‌یان كرد.
تاچه‌ر پێشتر كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌فریقای به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌مدا بوو.
-7 رابین و عه‌رفات
ڕۆژی 13 ی ئه‌یلولی ساڵی 1993 یاسه‌ر عه‌ره‌فات سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌ڵه‌ستینی له‌گه‌ڵ ئیسحاق ڕابین به ئاماده‌بوونی بیل كلینتۆن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌شاری واشنتۆن ته‌وقه‌یان كرد و كۆتاییان به ناكۆكییه‌كان هێنا.
8- مه‌ك گینس و شاژنی به‌ریتانیا
ڕۆژی 27 ی حوه‌زیرانی ساڵی 2012 ئه‌لیزابه‌تی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا له گه‌ڵ مارتین مه‌ك گینس وه‌زیری یه‌كه‌می ئیرله‌ند باكوور و فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای ڕزگاركه‌ری ئیرله‌ندا له شاری بلفاست ته‌وقه‌ی كرد و ئه‌م هه‌نگاوه بووه ڕووداوێكی گرنگ بۆ ئاشتی له ئیرله‌ندای باكووردا.
9- ئۆباما و كاسترۆ
21 ی مانگی شوبات 2016 باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا و رایۆل كاسترۆ سه‌رۆكی كوبا له كۆشكی شۆڕش له شاری هاڤانا له كوبا ته‌وقه‌یان كرد و كۆتاییان به ناكۆكییه‌كانی نێوان دوو وڵات هێنا.
ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردان و سه‌فه‌ری سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا بوو كه له 100 ساڵی ڕابردوودا سه‌ردانی كوبا بكات.
10- سانتۆس و تیمۆچنكۆ
ڕۆژی 23 ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2016 خوان مانوئێل سانتۆس سه‌رۆكی كۆلۆمبیا و تیمۆچنكۆ سه‌رۆكی ڕێكخراوی فارك دوای 52 ساڵ جه‌نگ ڕێككه‌وتنی ئاشتیان ئیمزا كرد و كۆتاییان به جه‌نگ هێنا. ڕێككه‌وتنه له‌شاری هاڤانای كۆبا به ئاماده‌بوونی رایۆل كاسترۆ سه‌رۆكی كوبا ئیمزا كرا. ئه‌و جه‌نگه درێژترین جه‌نگه له مێژووی ئه‌مریكای لاتین.
PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه/ بی بی سی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18