riklam

یه‌كێتی و پارتی پێشوازی له‌ رێكه‌وتنی سائیرون و فه‌تح ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 10:27 AM - 2018-06-13
.

.

به‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ھاوبه‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له‌ پێكھێنانی كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌لایه‌ن ھاوپه‌یمانی سائیرون و ھاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌كه‌ن.

یه‌كێتی و پارتی رێكه‌وتنی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ به‌ ئه‌رێنی وه‌سفده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن : سه‌ره‌تای نه‌خشه‌ رێگایه‌كی سیاسی و ھاوپه‌یمانی باشه‌، له‌پێناوی ده‌ربازبوون، له‌م دۆخه‌ بنبه‌سته‌ سیاسییه‌، بێگومان (ی.ن.ك) و (پ.د.ك)، ھه‌ڵوێستی ھاوبه‌شیان گه‌ڵاڵه‌ ده‌كه‌ن و به‌زووترین كات، وه‌فدی ھاوبه‌ش، بۆ دانوستاندن، پێكدێنین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ ھاوبه‌شه‌كه‌شدا ھاتووه‌: ئومێده‌وارین،سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانی و عیراقییه‌كان، خاڵه‌ ھاوبه‌شه‌كان به‌سه‌ر خاڵه‌ ناكۆكه‌كاندا زاڵ بكه‌ین  و پێكه‌وه‌، به‌رپرسیارێتی حكومه‌تێكی سازاوی نیشتمانی بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌ ھاوبه‌شه‌كان، پێك بھێنین و یه‌ك ریزی نیشتمانی بپارێزین.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بۆچوونی ھاوبه‌شی (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) ده‌رباره‌ی ھاوپه‌یمانی سیاسی نوێ له‌عیراق

له‌م دۆخه‌ ھه‌ستیار و ئاڵۆزه‌ی عیراق و كوردستاندا، سیاسه‌تی نه‌خوازراو، پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خسته‌ ناو گێژاوێكی ترسناك.

(ی.ن.ك) و (پ.د.ك)، خۆمان و گه‌لی كوردستانمان، له‌ مه‌ترسی ئه‌و كێشانه‌، له‌ كوردستان و عیراق، دوورخسته‌وه‌و ھه‌وڵێكی زۆریشماندا، به‌رده‌وام به‌شێك بین له‌ چاره‌سه‌ر، به‌پێی ده‌ستور و رێساو یاساكانی ھه‌ڵبژاردن، له‌م پێناوه‌شدا، وه‌فدی ھاوبه‌شی ھه‌ردوو لا به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ یه‌ك، سه‌ردانی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراقمان كردو ھه‌ڵوێستی خۆمانمان پێ راگه‌یاندن.

ئه‌مشه‌و به‌ھیمه‌تی دڵسۆزان بۆ ده‌ربازكردنی وڵات، له‌ ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی، ھه‌وڵێك بۆ ھاوپه‌یمانی (سائیرون و فه‌تح) راگه‌یه‌ندرا، مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك ئه‌و ھه‌نگاوه‌ به‌ ئه‌رێنی ده‌زانین و پێمان وایه‌، سه‌ره‌تای نه‌خشه‌ رێگایه‌كی سیاسی و ھاوپه‌یمانی باشه‌، له‌پێناوی ده‌ربازبوون، له‌م دۆخه‌ بنبه‌سته‌ سیاسییه‌، بێگومان (ی.ن.ك) و (پ.د.ك)، ھه‌ڵوێستی ھاوبه‌شیان گه‌ڵاڵه‌ ده‌كه‌ن و به‌زووترین كات، وه‌فدی ھاوبه‌ش، بۆ دانوستان، پێكدێنین.

ه‌ ھه‌مانكاتدا ئومێده‌وارین، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانی و عیراقییه‌كان، خاڵه‌ ھاوبه‌شه‌كان به‌سه‌ر خاڵه‌ ناكۆكه‌كاندا زاڵ بكه‌ین  و پێكه‌وه‌، به‌رپرسیارێتی حكومه‌تێكی سازاوی نیشتمانی بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌ ھاوبه‌شه‌كان، پێك بھێنین و یه‌ك ریزی نیشتمانی بپارێزین.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket