riklam

دادگای فیدراڵی:ناتوانین جێبه‌جێكردنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن رابگرین

عیراق 10:21 AM - 2018-06-13
.

.

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ ڵێداچوونه‌وه‌ به‌ 5 داواكاری بۆ بڕیاری راگرتنی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژماره‌ 45 ی ساڵی 2013 كرده‌و تێیدا راگرتنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئایاس ساموك وته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق كه‌ كۆڵییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی به‌ سه‌رۆكایه‌تی حاكم مدحت مه‌حمود و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م دادوه‌ران ڵێداچوونه‌وه‌و تاوتوێی داواكاری و تانه‌كانی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردو سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ نه‌رێنی و ئه‌رێنییه‌كانی تاوتوێی كردوه‌، دواجار دادگای فیدراڵی بڕیاریداوه‌ كه‌ ناتوانێت جێبه‌جێكردنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن رابگرێت و ڵێویسته‌ بۆچوونی به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت تاوه‌كو بڕیار بۆ راگرتنی كاركردن به‌ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌ربكرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket