riklam

حاكم قادر پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:06 AM - 2018-06-13
.

.

به‌بۆنه‌ی ھاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،         بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی گه‌لی كوردستان به‌گشتی وكه‌سوكاروخانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزو ڕووسوری شه‌ھیدان وپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی  پارێزه‌رانی  سنوره‌كانی نیشتمان وسه‌رجه‌م چین وتویژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 

بروسكه‌ی حاكم قادر
 پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ھاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
به‌بۆنه‌ی ھاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، جه‌ژنی ڕۆژو شكاندن ولێبورده‌یی و ئاشته‌وایی،  به‌به‌خته‌وه‌رییه‌وه‌ پیرۆزبایی تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی گه‌لی كوردستان به‌گشتی وكه‌سوكاروخانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزو ڕووسوری شه‌ھیدان وپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی  پارێزه‌رانی  سنوره‌كانی نیشتمان وسه‌رجه‌م چین وتویژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ده‌كه‌م .

جه‌ژن  ھه‌روه‌ك چۆن بۆ گه‌لی كوردی زۆرینه‌ی په‌یڕه‌وانی ئاینی ئیسلام، بۆ گه‌ردن ئازادی و لێبورده‌یی و وه‌لانانی ناكۆكییه‌كان بووه‌، له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوون به‌ به‌ھا بڵنده‌كانی پێكه‌وه‌یشدا ھه‌میشه‌ فاكته‌ری دوركه‌وتنه‌وه‌ بووه‌ له‌دیارده‌ نادروسته‌كانی ڕق و كینه‌و توندوتیژی و بۆ ھه‌میشه‌ش ڕۆژی زیندوو كردنه‌وه‌و به‌رز ڕاگرتنی نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ ناوازه‌كان بووه‌، ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ جه‌ژنی خێرو خۆشی و به‌گه‌شه‌دان به‌ژیانی ئاسایی خه‌ڵكی كوردستان سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌ سیاسی و دارایی یه‌كانی ھه‌رێم چاره‌سه‌ربن، به‌یه‌كڕیزی ویه‌ك گوتاری مافه‌زه‌وتكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنین و نیشتمان ڕووه‌و كه‌شێكی له‌باری جێی متمان به‌ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شكۆمه‌ندیی سه‌ربه‌رزانه‌ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بۆگه‌یشتن به‌لووتكه‌ی دوائامانجی خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كه‌مان، پێكه‌وه‌ له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌و بره‌ودان به‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیانی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ھێنانه‌كایه‌ی ئابوورییه‌كی شایسته‌ وچاكتركردنی حاڵ وگوزه‌رانی خه‌ڵك، كه‌شێكی ئاسوده‌ فه‌راھه‌م بكه‌ین  .

ئومێده‌خوازم ھاتنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌ دووا وێستگه‌ی نه‌ھامه‌تی یه‌كانی گه‌لی كورد  بێت  .


جه‌ژنی ھه‌موولایه‌ك پیرۆز ..

ھه‌میشه‌ شادوسه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن .                                                               

حاكم قادر حه‌مه‌جان                      

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket