riklam

عەبادی: پەرلەمان دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییە

عیراق 06:44 PM - 2018-06-12
.

.

حەیدە عەبادی رایدەگەیەنێت، تەنها دادگای فیدڕاڵی دەتوانێت بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بدات.

ئەمڕۆ 12-6-2018 لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: لێدوانی لێپرسراوانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر قەندیل پروپاگەندەی هەڵبژاردنە.

راشیگەیاند: تەنها دادگای فیدڕاڵی دەتوانێت بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بدات و پەرلەمان و حكومەت ئەو دەسەڵاتەیان نییە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەڵبوەشێننەوە.

عەبادی ئاماژەی بەوەشكرد،لێكۆڵینەوەكان لە سووتانی كۆگانی رەسافە دەریدەخات كە رووداوەكە بە ئەنقەست بووە

هەر لە كۆنگرەكەدا حەیدەر عەبادی راشیگەیاند: لێكۆڵینەوە لە هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەكەین و هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عیراق جێگەی قبوڵ نییە.

وتیشی:پێشتریش لێپرسراوانی توركیا باسیان لە ناردنی هێز كردووە بۆ شەنگال بەڵام راست نەبووە.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket