بافڵ تاڵه‌بانی: به‌دیلی كۆنگره هه‌ر كۆنگره‌یه
ی.ن.ک 05:06 PM - 2018-06-12.
بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی جه‌خت له یه‌كڕیزی كورد‌و به‌ستنی كۆنگره‌و یه‌كه‌م بوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ 12-6-2018 هه‌ڤاڵانی سكرتاریه‌ت و لێپرسراوی كۆمسیۆنه‌كان و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پێشوازیان له بافڵ تاڵه‌بانی كرد.
سه‌ره‌تا زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌خێرهاتنی بافڵ تاڵه‌بانی كرد‌و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان، پشتبه‌ستوو به خه‌بات و تێكۆشان و سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌و ده‌رگا به‌ده‌رگاو كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن خسته‌ڕوو.
وتیشی: ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانه‌وه تائێستا به‌رده‌وامه كۆتایی پێبێت و به‌دگومانی لایه‌نه‌كان بڕه‌وێته‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی خۆی و بیر‌و فكری جه‌نابی مام جه‌لال و به‌یه‌ك تیم كه هه‌ڤاڵانی سكرتاریه‌ت و لێپسراوی كۆمسیۆنه‌كان و هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كارده‌كه‌ین له‌پێناوی پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و پێشه‌نگبوونی حزبه‌كه‌مان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان مسۆگه‌ره به به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موومان تواناكانمان چڕتربكه‌ینه‌وه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری و چاكسازی كه خواست و ویستی سه‌رجه‌م كادیر‌و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌مانه.
دواتر بافڵ تاڵه‌بانی سوپاسی هه‌ڤاڵانی سكرتارییه‌ت و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كرد كه ماندونه‌ناسانه كارده‌كه‌ن له‌پێناوی پاراستنی یه‌كریزی نێوماڵی یه‌كێتی و پێشه‌نگتربوونی یه‌كێتی.
وتیشی: هه‌روه‌ك چۆن له رابردوو له‌مه‌ولایش زیاتر هاوكارو هه‌ماهه‌نگتان ده‌بم، كار‌و چالاكییه‌كانتان جێگه‌ی شانازی و ستایشه.
راشیگه‌یاند: به‌هه‌وڵی بێوچانی هه‌موومان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمارده‌كات و ده‌بێته‌وه به حزبی یه‌كه‌می كوردستان، هاوته‌ریب بۆ خۆئاماده‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێم هه‌وڵه‌كان چڕترده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كۆنگره ببه‌ستین ئه‌وه‌ش زامنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌یه كه له‌پێشمانه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه به‌دیلی كۆنگره هه‌ر كۆنگره‌یه.
بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ئیقلیمی و جیهان له ناوچه‌كه كرد‌و وتی: پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان د‌رك به مه‌ترسییه‌كان و دۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌كه‌و عیراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان به یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی نێوماڵی كورد ده‌بێت.
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هاتنه‌ئارای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه تاووتوێكرا كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك حزب و لایه‌ن ته‌نها له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی هاوكارو هه‌ماهه‌نگی دوژمنان و نه‌یارانی كوردن بۆ ره‌تدكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان كه خوێنی خۆیان به‌خشی له‌پێناوی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان، له‌بری به‌رز نرخاندنی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له پاراستنی یه‌كڕیزی و باجدانی هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی، گه‌له‌كۆمه‌كێ و هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه، یه‌كێتی وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی تائێستا دانی به‌خۆیدا گرتووه، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م سیاسه‌ته به‌رامبه‌ر یه‌كێتی قابیلی قبوڵكردن نیه.
دواتر هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی راو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخۆی نێوخۆی یه‌كێتی و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كه هه‌ڤاڵانی سكرتاریه‌ت و لێپرسراوی كۆمسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌یه‌ك تیم كارده‌كه‌ن هه‌تا به‌ستنی كۆنگره، هه‌روه‌ها پێشنیار‌و راسپارده‌كانیان بۆ پێشه‌نگبوونی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25